نه‌وه‌ی نوێ بایكۆتی شكاند و نوێنه‌ری شاسوار عه‌بدولواحید به‌شداری پرسه خانه‌واده‌ی بارزانی كرد
10:06 - 08/09/2026
زه‌مه‌ن - هه‌واڵ
سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان بەشداری لە پرسەی شێخ عەبدولواحید
بارزانیدا کرد و رایگه‌یاند، وه‌ك نوێنه‌ری سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ بدشاری
له پرسه‌كه‌دا كردوه‌و هیچ بابەتێکی سیاسی
باس نەکراوە.
کوردەوان جەمال، سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان، به
روداوی راگەیاند، بۆ گەیاندنی پەیامی سەرەخۆشی و وەک نوێنەری شاسوار عەبدولواحید،
سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ، بەشدارییان لە پرسەی شێخ عەبدولواحید ئیبراهیم شێخ عەبدولسەلام
بارزانی لە پیرمام کردوە.
سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ ئاماژەی بەوە کرد، چونەکەیان تەنیا بۆ پرسە و سەرەخۆشی
بوە و لە پەراوێزی ئەو بەشدارییەدا هیچ کۆبونەوە یان بابەتێکی سیاسی باس نەکراوە و
روینەداوە.
چونی نوێنه‌ری سه‌رۆكی نه‌وه‌ی نوێ بۆ پرسه‌ی خانه‌واده‌ی بارزانی پێشهاتێكی نوێیه
له په‌یوه‌ندی سیاسی نێوان هه‌ردولا كه ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه له خراپترین
دۆخدا بوو.