هاتوچۆی سلێمانی ئاگادارییەکی بەپەلە ئاڕاستەی شۆفێرانی تاکسی و ماتۆڕسکیل دەکات
12:41 - 27/09/2026
زەمەن – هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتیی
هاتوچۆی سلێمانی لە ئاگادارییەکی نوێدا رێنمایی تایبەتی بۆ شۆفێرانی تاکسی و ئەو
هاووڵاتییانە بڵاوکردەوە کە دەیانەوێت مۆڵەتی ماتۆڕسکیل و دەرهێنانی مۆڵەتی تاکسی
وەربگرن.
بەپێی ئاگادارییەکە،
شۆفێرانی تاکسی لە کاتی نوێکردنەوەی مۆڵەتەکانیاندا دەبێت دوای ئەنجامدانی لیژنەی
پزیشکی، راستەوخۆ سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکە ببن بۆ ئەوەی نوسراویان بۆ بەڕێوەبەرایەتیی
بەڵگەکانی تاوان بۆ بڕێنرێتەوە بە مەبەستی هێنانی ئەستۆپاکی.
هاوکات ئەو کەسانەی
دەیانەوێت مۆڵەتی تاکسی دەربهێنن، پێویستە سەرەتا سەرپەرشتی بەشی مۆڵەت بکەن بۆ وەرگرتنی
نوسراوی لیژنەی پزیشکی تاوەکو لە شیاوییان دڵنیا ببنەوە.
لە بەشێکی تری
ئاگادارییەکەدا هاتوووە: ئەو هاووڵاتییانەی خوازیاری دەرهێنانی مۆڵەتی ماتۆڕسکیلن،
دەبێت سەردانی بەشی مۆڵەت بکەن بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمی تایبەت و رەوانەکردنیان بۆ لیژنەی
پزیشکی.
هاتوچۆی سلێمانی
راشیگەیاندووە: کۆتا مۆڵەت بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمی مۆڵەتی ماتۆڕسکیل تا رۆژی 10ی تشرینی
یەکەمی 2026دەبێت.