قوباد تاڵەبانی: چەتری كولتووریی سلێمانی كار دەكات بۆ بەرجەستەكردنی كولتوور لە ژیانی رۆژانەدا
10:21 - 27/09/2026
زهمهن - ههواڵ
له رێوڕەسمێكدا لە تەلاری هونەر دامەزراوەی
چەتری كولتووری سلێمانی راگەیەنرا.
له راگهیهنراوێكدا چهتری كولتووری سلێمانی ئاشكرایكرد لەمەودوا دامەزراوەكه،
دەبێتە پاڵپشتی کارە فەرهەنگی و کولتوورییەکانی شار.
ههروهها راگهیهنراوهكه دهڵێ؛ "ئامانجی چەتر،
بەرزڕاگرتن و زیندووهێشتنەوەی ئەو میراتە دەوڵەمەندە کولتوورییەیە، کە لە مێژەوە
شاری سلێمانیی پێ ناسراوە"
ئێوارهی ئهمڕۆ
27ی ئهیلول، لە رێوڕەسمەكەدا قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم لە وتارێكیدا
رایگەیاند، دامەزراوەی چەتری كولتووریی سلێمانی كار بۆ ئەوە دەكات كولتوور لە ژیانی
رۆژانەی سلێمانیدا جێگەیەكی شایستەی هەبێت.
وتیشی، گرنگە
دامەزراوەی چەتری كولتووریی سلێمانی زەمینەیەك بۆ پێكەوەكاردنی حكومەت، كەرتی تایبەت،
زانكۆكان و هاووڵاتیان بڕەخسێنێت.
قوباد تاڵەبانی
ئاماژەی بەوەشكرد، بە هەموو شێوەیەك پشتیوانی دامەزراوەی چەتری كولتووریی سلێمانی
دەكات و بەڵێنیشیدا، چیتر سلێمانی و مێژووە پڕشكۆكەی لەگەڵ هونەرمەندان و داهێنەرانی
شارەكە بێ پاڵپشت و تەنها نابن.
راشیگەیاند، ئەوەی
کورد و کوردستانی پاراستووە کولتوورەکەیەتی و کولتوورەکەمان قەڵای بەرگریکردن بووە
لە بوونمان