تەمەنی خانەنشینی درێژکرایەوە
04:10 - 22/09/2026
زەمەن-هەواڵ
حکومەتی هەرێمی کوردستان، تەمەنی خانەنشینی بۆ کەسوکاری سەهیدان و ئەنفالکراوان درێژکردەوە و کوردانی فەیلیش دەگرێتەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە، ٢٢ی ئەیلولی ٢٠٢٦، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم، بڕگەیەکی تایبەت بە ڕێنماییەکانی یاسای خانەنشینیی هەموار کردەوە و بەپێی هەموارەکە، بازنەی سوودمەندبووان لە درێژکردنەوەی تەمەنی خانەنشینی بۆ ٦٥ ساڵ بۆ کەسوکاری شەهیدان فراوانتر کرا.
هاوکات، فەرمانگەی میدیا و زانیاری بڵاویکردووەتەوە، بەپێی فەرمانە نوێیەکەی ئەنجوومەنی وەزیران بە ژمارە (١١٧٦٠) لە ڕۆژی ١٧ـی ئەیلوولی ٢٠٢٦، بڕگەی (سێیەم/دوو) لە فەرمانەکانی پێشووتر هەموار کراوەتەوە و مافی درێژکردنەوەی تەمەنی خانەنشینی چەند توێژێکی دیکەش دەگرێتەوە.