85 کوردستان

بەپەلە.. لیژنه‌كه‌ بڕیاریدا به‌نزین به‌ نرخی عێراق بۆ كوردستان دابین بكرێت

03:29 - 22/09/2026

زەمەن_هەواڵ

 

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند: سەرجەم پێشنیازەكان لە بەرژوەندی هاوڵاتیانی هەرێمن و دوو بژاردە هەیە.

ئەمرۆ سێشەممە، ٢٢ی ئەیلولی ٢٠٢٦، سیپان شێروانی، ئەندامی لیژنەی نەوت و گازی ئەنجومەنی نوێنەران (فراكسیۆنی پارتی)، ئاشکرایکرد، لە ئەنجامی کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی لیژنەی نەوت و گاز گەیشتین بەو ئەنجامەی کە دەبێت یان كۆمپانیای دابەشكردنی بەرهەمی نەوتی وەزارەتی نەوتی عێراق، بەنزین و سوتەمەنی بۆ هەرێم دابین بكات بە هەمان پێوەرو نرخی پارێزگاكانی تر بەرامبەر ٥٠ هەزار بەرمیلەكە، یانیش ئەگەر نەوتی خاو بۆ هەرێم زیادكرا دەبێت وەزارەتی نەوتی عێراق تێچووی بەرهەم و پاڵاوتن لەئەستۆ بگرێت تا بە هەمان نرخی ناوچەكانی تر بەنزین بگاتە هەرێم.

دەشڵێت:  لە هەردوو حاڵەتدا چ منتوج دابین بكرێت چ نەوتی خاو، دەبێت وەزارەتی نەوتی عێراق بەشێوازێك دابینی بكات كە بە هەمان شێوە و نرخی پارێزگاكانی عێراق بێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە كاتی دابینكردنی ئەم خاڵانەی سەرەوە، وەزارەتی سامانە سروشتییەكان پابەندە بە دابەشكردنی سوتەمەنی بەهەمان نرخی پارێزگاكانی عێراق.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن