بەپەلە.. زەوی دەدرێت بەو کەسانەی خانوویان نییە
03:13 - 05/09/2026
زەمەن_هەواڵ
لە عێراق یەک ملیۆن پارجە زەوی بێ بەرامبەر دەدرێت بەو کەسانەی خاوەنی خانووی خۆیان نین.
ئەمڕۆ شەممە، ٥ی ئەیلولی ٢٠٢٦، نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق ئاشکرایکرد، لە چوارچێوەی "دەستپێشخەریی نیشتمان"دا یەک ملیۆن پارچەزەوی نیشتەجێبوون بە تەواوی بەخۆڕایی بەسەر ئەو هاووڵاتییانەدا دابەش دەکرێت کە خاوەنی خانوو یان زەوی نین.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی نووسینگەی سەرۆکوەزیران، پڕۆسەی تۆمارکردن بەشێوەی ئۆنلاین دەبێت و لە مانگی ئۆکتۆبەری داهاتوودا لینکی تایبەت بە ناوپڕکردنەوە کارادەکرێت.
ئاماژە بەوەشدەدات، لە قۆناغی یەکەمی پڕۆژەکەدا زیاتر لە 216 هەزار پارچەزەوی لە 15 پارێزگای عێراق دابەشدەکرێت و ئامادەکارییەکان بۆ گەیاندنی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان بەو زەوییانە بەردەوامە.