87 عیراق

پەروەردە پەشیمان بوەوەو خوێندنی پێشخست

04:53 - 17/09/2026

زەمەن_هەواڵ

 

 وەزارەتی پەروەردەی عێراق بەفەرمی بڕیاریدا دەستپێکردنی دەوامی فەرمیی قوتابخانەکان بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠٢٦-٢٠٢٧)  پێشبخات‌ و بڕیاردرا ڕۆژی 1ی تشرینی یەکەمی داهاتوو ببێتە یەکەم ڕۆژی دەوامی فەرمی.

 پێشئەوەی وەزارەتی پەروەردە بڕیاری پێشخستنی دەوام بدات بۆ یەکی تشرینی یەکەم، بڕیارى پێشوتر لەلایەن وەزارەتەوە بۆ ڕۆژی یەکشەممە ١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦ دواخرابوو.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، ١٧ی ئەیلولی ٢٠٢٦، به‌گوێره‌ى ڕاگەیەندراوێکی فەرمیی نوسینگەی ڕاگەیاندنی وەزارەتی پەروەردەی عێراق، کە بڵاوکراوەتەوە، ئەم بڕیاری پێشخستنی دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن، دوای ئەوەدێت کە وەزارەت سەرجەم ئامادەکارییەکانی خۆی بۆ دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندن تەواوکردوەو توانیویەتی ژینگەی قوتابخانەکان‌و سەرجەم پێداویستییە کارگێڕیی‌و فێرکارییە پێویستەکان بۆ پێشوازیکردن لەقوتابیان ئامادەبکات.

لەم چوارچێوەیەدا، عەبدولکەریم عەبتان جبوری وەزیری پەروەردەی عێراق، ڕێنمایی بەپەلەی ئاڕاستەی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی پەروەردە کردوە تا تەواوی ڕێکارە پێویستەکان بگرنەبەر بۆ جێبەجێکردنی ئەم بڕیارەو دڵنیابونەوە لەئامادەیی تەواوی باڵاخانه‌ى قوتابخانەکان بۆ پێشوازیکردن لەخوێندکاران لەم بەروارە نوێیەدا.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن