ئاگاداربن.. ئەم بەکتریایە منداڵ لەبار دەبات
05:25 - 23/08/2026
زەمەن_توندروستی
پزیشکێکی کورد هۆشداری دەدات لە جۆرێکی باوی بەکتریا بەناوی (لیستیریا) کە لەڕێگەی خۆراک و ئاوی پیسەوە تووشی مرۆڤ دەبێت.
د.زانیار ئاغال، پسپۆڕی نەخۆشییە هەناوییەکان، ڕایدەگەیەنێت: بەکتریای لیستیریا لەو خۆراکانەوە دەگوازرێنەوە کە ساردن و کوڵانیان ناوێت، وەکو سەوزە، شیر و پەنیر، ئەگەر خانمانی دووگیان تووشی ببن، دەبێتەهۆی لەرز و تای بەهێز، هەوکردنی مێشک و تەنانەت لەبارچوونی کۆرپەش.
دەشڵێت: بەکتریاکە لە ساردکەرەوەشدا دەتوانێت بژی و دەبێتەهۆی سکچوون، ڕشانەوە، لەرز و تا.
ئەو پزیشکەجهۆشداری دەداتە خانمانی دوگیان کە گرنگە خانمانی دووگیان خۆیان لەو سەوزە، زەڵاتە و شیرەمەنییانە بە دوور بگرن کە سەرچاوەکانیان پیس و نادیارن.
ئاماژەی بەوەشداوە، ئەو کەسانەی بەرگریی جەستەیان لاوازە زیاتر دووچاری ماکەکانی نەخۆشییەکە دەبنەوە و ئەم بەکتریایە لە هەرێمی کوردستانیش هەیە و باوە