76 کوردستان

بۆ وەرگرتنی نەوت کارتی سوتەمەنی دروستبکەن

03:36 - 16/09/2026

زەمەن_هەواڵ

 

 نەوت و کانزاکانی هەولێر ڕایگەیاند: ئەو کەسانەی کە تازە هاوسەرگیرییان کردووە، بەمەبەستی بێبەشنەبوونیان لە وەرگرتنی بەشە نەوت و بەنزین دەتوان بچن کارتی سوتەمەنی دروستبکەن.

 ئەمرۆ چوارشەممە، ١٦ی ئەیلولی ٢٠٢٦، بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی هەولێر، داوا لەو هاووڵاتییانە دەکات کە فۆڕمی خۆراکییان لە بنکەکانی (٢٠١ تاوەکو ٢٢٣)ـی سنووری پارێزگای هەولێرە، لە ئەمڕۆوە سەردانیان بکەن بۆ مامەڵەی دەرهێنانی کارتی سوتەمەنی، هاوکات مەرجەکانیشی دیاریکردووە و رێنمایی دەدات کە پێویستە فۆڕمی خۆراکی ساڵانی (٢٠٢٠-٢٠٢١)ـی ماڵی باوکیان لەگەڵ فۆڕمی ئەلیکترۆنیی ماڵی باوک پێ بێت.

هەروەها، دەبێت فۆڕمی خۆراکیان جیاکرابێتەوە و لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی پسوولەی خۆراکەوە پەسەند کرابێت، لەگەڵ هێنانی کارتی نیشتمانی و کارتی زانیاری.
ئەم هەنگاوە لە چوارچێوەی پرۆسەی رێکخستنەوەی کاروباری دابەشکردنی نەوت، غازی ماڵان و بەنزین دێت لە زۆرینەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان، کە بڕیار دراوە لەمەودوا پرۆسەکە تەنها لە رێگەی کارتی ئەلیکترۆنییەوە جێبەجێ بکرێت، ئەمەش بە ئامانجی زامنکردنی یەکسانی و دادپەروەری لە پێدانی سووتەمەنی بە سەرجەم هاووڵاتییان.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن