542وتار

٢٠٢١ خوێندنەوە

12/24/2020 6:13:00 PM
سەردار عەزیز

وەها دیارە ئێمە لاوازتر و پەرتەوازەتر و برسی تر دەبین لە ساڵی داهاتودا. ئایا ئەمە کۆتاییمان پێدەهێنێت، بە هیوام نەخێر.

ساڵی داهاتو لە ئاستی دونیادا بە هەمانشێوە ناسەقامگیر و ئاڵۆزتر دەردەکەوێت، پەیوەندی چین و ئەمریکا ساڵێکی زۆر خراپی تێپەڕاند. ساڵی داهاتو بە ئاسانی ئاسایی نابێتەوە. شی چین بەرەو ناسیونالیزم دەبات، ئەمە پەیوەندی لە گەڵ زۆر وڵاتاندا خراپ کردوە.

زۆر وڵات کاریگەر دەبن بەم ململانێیە، لە نێویاندا عێراق و کوردستانیش. هەندێک وڵات هەوڵدەدەن جێگای چین بگرنەوە بۆ بازاڕەکانی رۆژئاوا لە بەرهەمهێنانی کاڵای باش و هەرزان، وەک فلیپین و مەکسیک و تورکیاش هەوڵی ئەمە ئەدا، بەڵام دۆخی ئاسان نیە.

هەوڵی تورک بۆ بونی کارت لە سەر هەموو مێزێک راستەوخۆ کاریگەری هەیە لە سەر دۆخی ئێمەی کورد لە سێ پارچەی کوردستاندا.  ساڵی داهاتو بە هاتنی بایدن ئەم دۆخە رەنگە ئاڵۆزتربێت.

عێراقی هەژار زیاتر دەبێتە گۆڕەپان، هێزەکانی ناوی هەوڵی زیاتری دزی دەدەن، چونکە دۆخەکە سەختتر دەبێت و دۆخی کورد لە نێوان تەسلیمبون و دابڕاندایە. ئەمەریکا لە ناوچەکە بێدۆست تر دەبێت. زیاتر لە ئاوەکان و ئاسماندا بونی دەبێت.

کورد دەتوانێت سود لە ئەمە وەربگرێت، بەڵام نەک هەوڵ بدات بۆ شەڕی کورد و کورد.

هێزە کوردیەکان لە دودڵییەکی کوشندەدا دەبن، ناتوانن بە ئاسانی وەڵامی ئەو پرسیارە بدەنەوە: ئایا کەمکردنەوەی گەندەڵی لاوازمان دەکات یان بەهێز؟ هەتا وەک حیزب و هێز بیربکەنەوە ئەوا ئەو وەڵامە زاڵ دەبێت کە دەڵێت، گەندەڵی پێویستە بۆ مانەوە.

ئەمەش بنەمای ئەو بەڵایەیە کە کاتێک خەڵك داوای حوکمرانی باش دەکات، نوخبەی سیاسی کوردی ئەو داوایە بە مەترسی دەبینێت.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن