13وتار

سێشەممەکەی زێدان و زەیدی!

11/28/2026 11:49:00 AM
د.فاروق عەبدول

هاوشێوەی کەوتنی سەدام لە ٢٠٠٣ و ڕیفراندۆمی ٢٠١٧، کۆبوونەوە بڕیارلێدراوەکەی ڕۆژی سێشەممەی هەفتەی داهاتوو وێستگەیەکی چارەنوسازە بۆ دووبارە داڕشتنەوە و پێناسەکردنەوەی سروشتی پەیوەندییەکانی هەرێم و بەغدا.

لوتکەی سێشەممە، کە پێدەچێت بە فشارێکی دەرەکی بڕیاری لێدرابێت و دواتر بە ناوی فایەق زێدانەوە بڵاوکرایەوە، پەیوەندی بەو پەلەپەل و ڕێوشوێنە خێرایانەوە هەبوو کە زەیدی و زێدان لە ڕاگەیاندنەکانەوە بۆ یەکتریان سەندەوە؛ هەڵەی زەیدی بە سپاردنی پەیامەکانی بە وتەبێژی هێزە چەکدارەکان و تەفسیرە ئامادەکراوەکەی زێدان، و گومان و پەیامە توندەکانی هەرێم لە جموجۆڵە نائاساییەکانی زەیدی، کە هێشتا فەرماندە و تانکەکانی هیچ لە جەرف ئەلسەخر حاڵی نەبوون، ئەم کۆبوونەوە (ناچارییە)ی لێ هاتەبوون.
ئامانجی (لوتکە سێشەممەکەی زێدان و زەیدی) شەرعیەتدانە بە پەیامەکانیان (بە هەندێک وردەکاریی زیاترەوە) و گواستنەوەیەتی لە میدیاکانەوە کە وەکو (هەڕەشە) دەردەکەوت بۆ باریکی ئەهوەنتر، گفتوگۆ و ڕووبەڕوو. بەڵام پێناچێت لە حزووری زێداندا، زەیدی بچێتە ناو مشتومڕی دەستوورییەوە؛ هەرێم لەم چوارچێوەیەدا هەر تێبینییەکی هەبێت (کە بێگومان هەیەتی)، هەر لەوێدا بە دادگای فیدراڵی دەسپێرێت.

بۆیە ئاڕاستە و ئامانجی لوتکەکەی زەیدی و زێدان ڕوونە: هەمان پەیام بە سیغەو ڕێگەیەکی جیاوازتر. خۆ ئەگەر ڕێککەوتنێکی هاوشێوەی -(کۆبوونەوە مەکۆکییەکەی قائانی و زەیدی لە بابەتی جەرف ئەلسەخری لێ بەرهەم هات)- ئەوا هەم دۆستە ڕۆژئاواییە شەرمنەکانی هەرێم لە خۆی ڕازی دەکات کە پێدەچێت ڕۆڵیان لەم هێنانەدی ئەم لوتکەیەدا هەبووبێت، هەم نوخبەی حوکمڕانی هەرێم لەو دۆخە سایکۆلۆجیە نەخوازراوە دەرباز دەکات و هەمیش زەیدی وەک پاڵەوان و سەرکەوتوو بۆ شەقام و ڕای گشتیی عێراقی دەردەکەوێت. بێگومان پەیامەکەی ئەمڕۆی ترەمپیش، کۆمەکی باشی زەیدی دەکات پێش لوتکە یەکلاییکراوەکە بۆ (زەیدی)!


سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن