درۆی یەکگرتنی هێزی پێشمەرگە!
9/21/2026 4:09:00 PM
عەبدوڵای مەلا نوری
تا ماڵباتی بارزانی و تاڵەبانی بەم عەقڵیەتەوە حوکم بکەن، دروستبوونی هێزی نیشتمانی و یەکگرتوو درۆیەکی گەورەیە.
سوپای یەکگرتوو زەمینی یەکگرتووی دەوێت، هەرێمی خاوەن دێگەڵە چۆن دەبێتە خاوەن هێزی یەکگرتووی پێشمەرگە؟!
چۆن باوەڕ بە یەکگرتنەوە دەکرێت لە کاتێکدا کڕۆکی هێزی ڕاستەقینە لە دەستی حزب و خێزاندا ماوەتەوە؟
سوپای نیزامی پێویستی بە یەک فەرماندەییی مەدەنی، وەفاداری بۆ نیشتمان نەک بنەماڵە، داراییەکی ڕوون و بێلایەنییە.
کاتێک بەهێزترین و پڕچەکترین هێزەکان دەبنە پاسەوانی سەرۆک و بنەماڵەکان و لە دەرەوەی وەزارەت بڕیار لە مەکتەبی سیاسی و بارەگای خێزانەکانەوە وەردەگرن، قسەکردن لەسەر یەکخستن تەنیا بۆیاخکردنی واقیعە.
دەسەڵاتێک لەسەر کورسیی وەزارەتێک پێکنەیەت، دەستبەرداری بازووە چەکدارەکانیشی نابێت.
ئەوەی دەکرێت دروستکردنی سوپای نیزامی نییە، بەڵکو دابەشکردنی دەسەڵات و شەرعیەتدانە بە مانەوەی هێزە تایبەتەکان، لە کاتێکدا هێزی نیشتمانی دەکرێتە قوربانیی بەرژەوەندی و مانەوەی هەژموونی بنەماڵەیی.