غەدر لە عەلیاوای کەرکوک
9/22/2026 3:12:00 PM
فەرەیدون کونجرینی
کوردستانیان، ئەی ئەوانەی بڕوایان بەوەیە کەرکووک شارێکی کوردستانییە، دەنگتان بخەنە پاڵ دەنگمان و پشتیوانیمان بکەن! بەپێی ئەم بەڵگەنامانەی لای خوارەوە، خاوەنداریی سەرجەم موڵکەکانمان دەسەلمێنین. بەڵام ئەمڕۆ لێمان دەسێنرێت، داگیر دەکرێت و دەفرۆشرێت بە کۆمپانیا عەرەبییەکان" تکا دەکەین بە دەنگمانەوە وەرن، تا ناوچەی عەلیاوا بە عەرەب نەکرێت و مافی خاوەنە ڕەسەنەکانی بپارێزرێت.
(ئەمە داواکاری نیشتەجێبوانی گوندی عەلیاوایە لە شاری کەرکوك)
عەلیاوا" گوندێکی کوردی لە کەرکووک" کە زەویەکانی بە بەڵگەنامە دەگەڕێنەوە بۆ خاوەنە ڕەسەنەکانی، بەڵام هێشتا لەژێر گوشاری داگیرکردن و فرۆشتندان
گوندی عەلیاوا دەکەوێتە ناوچەیەکی ستراتیجی سەر بە پارێزگای کەرکووک، زیاتر لە ٧٤ دۆنم زەوی لەخۆدەگرێت. ئەم زەوییانە بەپێی بەڵگەنامە فەرمییەکان و شایەتحاڵی خاوەنە ڕەسەنەکانیان، موڵکی زیاتر لە دەیان خێزانی ئەو ناوچەیەن. بەڵام چیرۆکی ئەم گوندە چیرۆکی ئاوارەکردن، داگیرکردن، گەڕانەوە و دووبارە گوشارە.
ئەم ڕاپۆرتە لەسەر بنەمای بەڵگەنامە فەرمییەکان، لێدوانی خاوەن زەوییەکان، و زانیارییەکانی دەستکەوتوە لەلایەن خاوەنداری زەوییەکان " بەم جۆرەی لای خوارەوە
بەڵگەی مێژوویی نیشتەجێبوون لە ساڵی ١٩٥٩
١. بەڵگەنامەیەکی فەرمی لە ١٠ی ئازاری ١٩٥٩ لەلایەن پارێزگاری کەرکووکەوە بۆ سەید محەمەد مەلا تەوفیق لە گوندی عەلیاوا نێردراوە، کە ئاماژە بە داواکاری ١٧ی شوباتی ١٩٥٩ دەکات. ئەم بەڵگەنامەیە نیشان دەدات کە خاوەن زەوییەکان لانیکەم لە ساڵی ١٩٥٩ەوە لە عەلیاوا نیشتەجێ بوون و مامەڵەی فەرمییان لەگەڵ پارێزگاری کەرکووک هەبووە، ئەمە پێش ساڵی ١٩٦٣ە، واتە پێش ئەوەی ڕژێمی ئەوکات نیشتەجێبوانی عەلیاوا "تەرحیل" ئاوارەبکات ، ئەم بەڵگەنامەیە بەڵگەی یەکەمە کە مێژووی نیشتەجێبوونی خاوەن زەوییەکان دەگەڕێنێتەوە بۆ پێش ساڵی ١٩٦٣
٢. ئاوارەکردن لە ساڵی ١٩٦٣
لە ساڵی ١٩٦٣دا، ڕژێمی ئەوکات بە سیاسەتی "تەرحیل" (ئاوارەکردن) خاوەنە ڕەسەنەکانی ئەم زەوییانەی لە گوندەکە دەرکرد. ئەمە لە چوارچێوەی سیاسەتی بەعەرەبکردن و دەرکردنی کورد لە ناوچە ستراتیجییەکانی کەرکووکدا بوو.
خاوەن زەوییەکان دەڵێن کە ئەم زەوییانە موڵکی باوانییان بووە و لە ئێستادا دەیان خێزان " وەرەسە بۆیان ماوەتەوە.
٣. هەوڵی گەڕانەوە لە ساڵی ١٩٧٣
بەپێی بەڵگەنامەکان، لە ساڵی ١٩٧٣دا هەوڵدراوە خاوەنە ڕەسەنەکان بگەڕێنەوە سەر زەوییەکانیان، بەڵام داواکارییەکەیان دواخراوە و نەگەیشتووەتە ئەنجام.
٤. گەڕانەوەی ئاوارەکانی عەلیاوا لە دوای ٢٠٠٣
پاش ڕووخانی ڕژێمی سەدام لە ساڵی ٢٠٠٣، خێزانەکان گەڕاونەتەوە سەر موڵک و زەوییەکانیان و شارەدێیەکیان تێدا دامەزراندۆتەوە. زەوییەکان دابەشکراون بەسەر وەرەسەکانیاندا و کراون بە فۆڕم.
بەڵام لەم قۆناغەدا مەرجێک هەبووە، چەندین پارچە زەوی ٢٠٠ مەتری بەخشراون بە سەرانی دەسەڵاتداری ئەوکات لە یەکێتی نیشتمانی کوردستان. دواتر ئەو کەسانەی بەناوی حزبەوە زەوییەکانیان وەرگرتوە موڵکەکانیان فرۆشتۆتەوە بە عەرەب، خاوەن زەوییەکان شایەتحاڵی حاڵن کە ئەم مەرجە لەسەریان سەپێنراوە تا گەرانەوەیان بۆ عەلیاوا بگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٩٥٩، بەشێکیان بدەنێ!؟
٥. خاوەندارییەتی یەکەم و بەڵگەنامەکان
خاوەنە ڕەسەنەکان بەڵگەی نووسراویان هەیە کە لە سەردەمی پارێزگار نەجمەدین کەریم (٢٠١١–٢٠٢٠) نیشتەجێبوونیان بۆ کراوە و هەموو بەڵگەنامەیەکی فەرمییان پێدراوە. بەڵگەنامەکانی ئێستا لەلای خاوەن زەوییەکانە و ژمارە و بەرواریان لەسەرە.
بەڵگەنامەی ژمارە ١٧٧٨ لە بەرواری ٢٠١٢/٥/٢٧ پارێزگاری کەرکووک د.نەجمەدین عومەر کەریم داواکارییەکی فەرمی ئاراستەی لیژنەی باڵای چارەسەری کێشەکانی کەرکووک کردووە بۆ گەڕاندنەوەی زەوییەکانی گوندی عەلیاوا.
بەڵگەنامەی ژمارە ١٢٥٥ لە بەرواری ٢٠١٢/٤/١٢ ، پارێزگار پشتگیری خۆی بۆ داواکاری دانیشتووان دەربڕیوە و هیوادارە لەگەڵ لیژنەی حکوومی چارەسەر بکرێت.
بەڵگەنامەی کۆمەڵەی ئاوارەکانی کەرکووک (٢٠١٢/٤/٣٠) ، داواکاری گەڕاندنەوەی دانیشتووانی گوندی عەلیاوا، کە لە ساڵی ١٩٦٣ ئاوارەکراون. ئاماژە بەوە دەکات کە لیژنەیەکی حکوومی پێکهێنراوە بۆ چارەسەری کێشەکە.
٦. لە ئێستادا گوشار و ڕووخاندن بەردەوامە
شوباتی ٢٠٢٦ دانیشتووانی عەلیاوا گردبوونەوە و ناڕەزاییان دەربڕی دژی فرۆشتنی ٧٥ دۆنم زەوی گوندەکەیان بۆ پرۆژەیەکی نیشتەجێبوون. وەبەرهێنەرێک داوای زەوییەکەی کردووە و دەیەوێت بە زۆر دەست بەسەریدا بگرێت.
ئەیلوولی ٢٠٢٦ دانیشتووانی گوندەکە خێوەتیان هەڵدا و مانگرتنیان ڕاگەیاند دژی ڕووخانی خانوو و دوکانەکانیان. بەپێی گوتەی خۆیان، "بە بیانووی زیادەڕۆیی و تەجاوز دەیانەوێت گوندەکە چۆڵ بکەن و بیدەن بە وەبەرهێنەر.
لەم ڕووداوەدا، دەیان ماڵ و دوکان ڕووخێنراون. یەکێک لە دانیشتووان گوتی دوکانەکەی کە بە نزیکەی ٢٥٠ ملیۆن دینار دە نرخێندرێت، بە بولدۆزەر ڕووخێنراوە.

بڕیاری فەرمی ٢٠٢٥/١٢/٢٩ (ژمارە ١١٨) پارێزگاری کەرکووک، ڕێبوار تاها، بڕیارێکی فەرمی دەرکردووە بۆ لابردنی تەجاوزات لەسەر زەوییەکانی گوندەکە. ئەم بڕیارە ئاماژە بە
داواکاری ژمارە ٤٤٩٣ لە ٢٠٢٥/٩/٢٢
بڕیاری لیژنەی ئەمنی ژمارە ٣١٠٩ لە ٢٠٢٥/١٢/١٤
ئەم دوو بەڵگە دەگەڕیتەوە بۆ ساڵی ١٩٥٤ کە باوانی خانەوادەکانی گوندی عەلیاوا موڵکداریان هەبووە لە ناوجەکەو یەکێک لەم بەڵگەنامانە دەیسەلمێنێت کە محمد مەلا تۆفیق بەشیکی زۆری موڵکەکانی گوندی عەلیاوای کردوە بە پەموو.

کۆمپانیا و بەرپرسیارانی وەبەرهێنەر" کە بڕیارە پڕۆژەکانیان بخەنە جێبەجێکردنەوە
١. شركة قره سالم للتجارة والمقاولات العامة
أسماء المستثمرين
٢. شركة مركز المحيط للمقاولات والتجارة
نەبەز انوەر عمر
وليد سليمان داود حسين العكيلي
٣. شركة قمم الأبهم الهندسية والتجارة العامة
أمانج نجم الدين هجران
٨. یاسای گەڕاندنەوەی زەوی
لە کانوونی دووەمی ٢٠٢٥دا، ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق یاسای گەڕاندنەوەی زەوی پەسەندکرد کە ئامانجی گەڕاندنەوەی نزیکەی ٣٠٠ هەزار دۆنم زەوی کشتوکاڵییە کە لە سەردەمی ڕژێمەکان تا ئازاد کردنی ئێراق ٢٠٠٣ لە کورد و تورکمان وەرگیراوە. ئەم یاسایە گرنگی بە کەرکووک و ناوچە کێشەلەسەرەکان دەدات.
گوندی عەلیاوا نموونەیەکی ڕوونی سیاسەتی داگیرکردنی زەوی کوردستانیانە لە کەرکووک. لە ساڵی ١٩٥٩ەوە — کە بەڵگەی فەرمی نیشتەجێبوونی خاوەن زەوییەکانی پێ هەیە کەلە بەڵگەنامەی کۆمپانیا نەوتییەکاندا هاتوە عەلیاوا ئاوەدان و دانیشتوانیی هەبووە، بەڵام تا ئەمڕۆ خاوەن ڕەسەنەکانی لە ژێر گوشاردا بوون" جارێک بە ئاوارەکردن لە ١٩٦٣، جارێک بە مەرجی بەخشین، جارێک بە فرۆشتن بە عەرەب، و ئێستا بە ڕووخاندنی ماڵ و فرۆشتنی زەوی بە وەبەرهێنەران.
بەڵگەنامە فەرمییەکان نیشان دەدەن کە داواکارییەکە لانیکەم لە ساڵی ٢٠١٢ەوە فەرمی بووە و پارێزگاری ئەوکات پشتگیری کردووە. بەڵام دوای زیاتر لە ١٠ ساڵ، کێشەکە هێشتا چارەسەر نەکراوە بەڵکو زیاتر ئاڵۆز بووە و ئێستا بڕیاری لابردنی تەجاوزات دەرچووە کە مەترسی ڕووخاندنی ماڵەکانیان لەسەرە.
ئەم ڕاپۆرتە داواکارییەکی ڕوونە بۆ دەسەڵاتدارانی کورد لە بەغداد و هەرێمی کوردستان