59 کوردستان

هەورە بروسکە و تاوە باران بەردەوام دەبێت پلەکانی گەرماش نزم دەبنەوە

12:53 - 05/10/2026

زەمەن_هەواڵ

 

 کەشناسی رایگەیاند: هەورە بروسکە و تاوەباران بەردەوام دەبێت و لە ئێوارەوە ئاسمان بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت.

ئەمڕۆ دووشەممە، ٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم بڵاویکردەوە، لە ئەنجامی کاریگەری نزمەپاڵەپەستۆی دەریای ناوەراست و سوور لە ئێستادا لە هەندێ ناوچەی سنوری پارێزگای دهۆک و کەرکوک و سەلاحەددین هەورە بروسکە و تاوە باران چالاکبووە و لە کاتەکانی ئێوارە و شەودا ئاسمانی هەرێم بە زۆری دەگۆرێت بۆ هەوری تەواو.

لەبارەی کەشی سبەی سێشەممەوە، کەشناسی دەڵێت: لە کاتەکانی نیوەرۆوە شەپۆلێکی مامناوەندی بارانبارین سەرەتا لە پارێزگای دهۆک و نەینەواوە دەستپێدەکات و پاشان لە کاتەکانی ئێوارە و شەودا بەلاوازی ناوچەکانی پارێزگای هەولێر و کەرکوک و سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی راپەرین و سۆران دەگرێتەوە.

ئاماژەی بەوەشداوە، ئەم شەپۆلە بریتی دەبێت لە،  لە بارانی مامناوەند و پچر پچر و لە هەندێ شوێنیشدا هەورە بروسکە و تاوە بارانی بەخوری کورت خایانی لەگەڵدا ئەبێت، پلەکانی گەرما بەڕاورد بە ئەمڕۆ ٣ تا ٤ پلە نزمدەبنەوە ، خێرای با چالاک ئەبێت 15-30کم/ک ئاراستەی با بەزۆری باکور ئەبێت.

کەشناسی هەرێم باسی لەوەشکردووە، کاریگەری ئەو شەپۆلە لەسەر ناوچەکانی پارێزگای دهۆک و هەولێر و ئیدارەی سۆران بەرەبەیانی چوارشەممە کۆتای پێدێت و لەناوچەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی و کەرکوک و ئیدارەی راپەرینیش لەکاتەکانی ئێوارەدا و لەناوچەکانی سنوری ئیدارەی گەرمیان و پارێزگای هەڵەبجە تا بەرەبەیانی رۆژی پێنجشەممە بەردەوامی ئەبێت. 

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن