300 عیراق

سەرۆک حزبێک لە پۆستەکەی دورخرایەوە

04:12 - 04/10/2026

زەمەن_هەواڵ

 

 كێشە كەوتە نێو كوتلەیەكی گەورەی پەرلەمانی عێراق و سەرۆكەكەی دەركرا.

 ئەمڕۆ یەکشەممە، ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦، دەستەی سەركردایەتیی هاوپەیمانیی عەزم بڕیاری بەخشینی پەرله‌مانتار مەحموود قەیسی لە سەرۆكایەتیكردنی فراكسیۆنەكەیان و كۆتاییهێنان لە هاوپەیمانیی عەزم دەركرد، ئەمەش پاش ئەوەی كە دەركەوت لە چوارچێوە و بڕیارەكانی هاوپەیمانێتییەكە دەرچوو و پابەندنەبوو بەو بڕیارانەی دراون.
جەختیش دەكاتەوە كە ئەم بڕیارە لە چوارچێوەی ڕێوشوێنە ڕێككارییەكان و سیاسەتەكانی هاوپەیمانێتییەكەیە بۆ یەكخستنی هەڵوێست و بوونی هەماهەنگیی كاری پەرلەمانی.
بەپێی ئەم بڕیارە مەحموود قەیسی چیتر بەشێك نییە لە هاوپەیمانیی عەزم، چیتریش سەرۆكایەتیی كوتلەی هاوپەیمانێتییەكە ناكات، لە رۆژانی داهاتووش كەسێك لە جێگەی دادەنرێت.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن