کورد دەبێ پشوو درێژبێت لەبەردەم وەچەکانی موعاویە و حەسەن و حوسەیندا
2/20/2023 3:12:00 PM
67 جار خوێندراوەتەوە
ئاسۆ عەبدوللەتیف
موعاویەی کوڕی ئەبوو سوفیان یەزیدی کوڕی
کردبوە جێنشین و خەلیفەو بەیعەتیشی تەواوکردبوو بۆی، کەچی بۆ گفتوگۆکردن ئیمامی حەسەنی
بانگ دەکردە باخ و سەراکەی و بەدەم گێلاسخواردن و جاموڵکە ترێی گوشراوی ڕەشەوە پێی
دەوت خەلافەت دواجار هەر بۆئێوەو کچەزاکانی پێغەمبەرەو خەم مەخۆن.
سەرنج بدەن فرۆشتنی کەرەستەی شەڕ بە ئێران
تا ئێستا بەردەوامە لەسەر بناغەی ڕێککەوتنی نهێنی ساڵی ١٩٨٠ ی نێوان مەناخیم بێگن
سەرۆک وەزیری ئیسڕائیل و ویلیام کەیسی و نوێنەرانی ئیمام. وردەکاری ئەو کەرەستە جەنگیانە
کە دەبوو ئیسڕائیل بە ئێرانی بفرۆشێت مێژوەکەی دەگەڕێتەوە بۆ دیسامبری ساڵی ١٩٨٠ کە
دیاری کرابوو. دێڤید کیمچە گەورە ئەندامی کۆمیتەی هاوبەش لەگەڵ رابیرت گیتز نوێنەری
پایەبەرزی سی ئای ئەی، خەریکی ڕاپەڕاندنی بوون بۆ بەپێوە ڕاوەستانی دەوڵەتی نوێی ڕەهبەریزمی
ئێرانی و ئایەتوڵایی بە سوودی وڵاتانی ئەمریکاو ئیسڕائیل، ئەو ستراتیژە هێشتا نەگۆڕە.
ڕزگار کردنی بارمتە ئەمریکیەکان لە باڵوێزخانەی ئەمریکا لە تاران بەهۆی گرێبەستێکی
٥٢ ملیۆن دۆلاریی بۆ ئێران لە ساڵی ١٩٨١ و ناردنی پارچەی یەدەگی فرۆکە لە کارکەوتوەکانی
ئێران،لە ئیسڕائیلەوە بۆ تاران هەموو ئەوانە وەک پەیوەندیی مێژوویی ماونەتەوە »بەڵگەنامەکانی
کتێبی #سودەکانی_شەڕ.
هەموومان چیرۆکی ٥٢ بارمتە ئەمریکیەکەی
ناو باڵوێزخانەی ئەمریکا لە تاران دەزانین لە ساڵی ١٩٧٩ لەسەر دەستی قوتابیانی ئیسلامی.
کە لەسەردەمی جیمی کارتەری سەرۆکی ئەمریکا ٤٤٤ ڕۆژ ئەو کارمەندو دیبلۆماتانە بارمتەکران
و تەنانەت پاش هەوڵی ئۆپەراسیۆنی چرنوکی هەڵۆی دابەزینی سەربازی ئەمریکیی لە
٢٤/٤/١٩٨٠ کە شکستی خوارد، دواتریش وەک پەڕەی گوڵ مامەڵە کران و ئازادکران، دەی ئەوە
چل و سێ ساڵە باڵوێزخانەی ئەمریکا لە تاران داگیر کراوە لەلایەن ئێرانەوە، تەلارەکەی
و ناوە مەعنەویەکەی و پەرچەمە ئەمریکیەکەی وەک خۆی بەجوانی ماوەتەوەو تەنانەت ئاوی
درەخت و ئینجانەکانیشی ئەدات بۆ ڕۆژی خۆی، ئێران عاقڵانە هەر بیزنسی سیاسی و ئایدۆلۆژیی
پێوە دەکات، کە دەبوو بکرایەتە تەویلەو زبڵدان.
دەی ئێران نزیک بە نیوسەدەیە ئاوا ماوەتەوە؛
• خۆی خەریکی گفتوگۆیە لەگەل ئەمریکاو نەیارەکانی
و سیاسەت بەو جۆرە دەکات بۆ وەدیهاتنی ئامانج.
• ئێران
تا ئێستا یەک درۆن و موشەکی نەناردۆتە ئاسمانی تەلئەبیب و بینیوتانە گروپێکی شیعە
تەقینەوەیەکی فیداکارانە و خۆکوژیی دیندارانە دژی ئەمریکیەکان بکەن.
• قوفڵ
نادات لە هیچ پرسێکی سیاسی و بە پشودرێژی کاردەکات.
• ئەمریکا
هێشتا بەشار ئەسەدی هێشتۆتەوەو بەپێوە ڕایوەستاندوە لەبەر دڵی ئێران و ئەو تۆزە شیعەگەرییەی
دەوری ئەسەدیەکان.
• کورد
لە عێراق نەفەس درێژانە دەبێت مانۆڕ بکات لەگەڵ پرسە گەرمەکاندا بۆ مانەوەی خۆی و
هەڵچوون دادی نادات بەتایبەت قەوارەی هەرێم.
• ئەو
تەیارە شۆڤێنیە، یان ئەو عەرەبەی خۆی بە خاوەنی هەرێم دەزانێت یان بەهەرێمی نازانێ
و داوای هەڵوەشانەوەی دەکات نۆشی گیانی بێت خۆ قوتت نادات، تۆش مەندوب و وەزیرو پۆستت
هەیەو خۆت بەخاوەنی بەغداو بەسرەو نەجەف بزانەو هەرێمی بەسرە بخەرە ڕۆژەڤ و
وروژاندنی میدیایی بۆ بکە و گەرمی بکەرەوە.
• کەرکوکی
داگیرکراو دیسان بخەرەوە سەر مێزی گفتوگۆو سیاسەت بەرە ناوقوڵایی دڵیان، خۆ هەر سیاسەتەو
دواجار گفتوگۆیە چی تێدەچێت؟
موعاویەی کوڕی ئەبوو سوفیان یەزیدی کوڕی
کردبوە جێنشین و خەلیفەو بەیعەتیشی تەواوکردبوو بۆی، کەچی بۆ گفتوگۆکردن ئیمامی حەسەنی
بانگ دەکردە باخ و سەراکەی و بەدەم گێلاسخواردن و جاموڵکە ترێی گوشراوی ڕەشەوە پێی
دەوت خەلافەت دواجار هەر بۆئێوەو کچەزاکانی پێغەمبەرەو خەم مەخۆن.