کێ کۆرمۆری بۆردومان کرد؟
11/10/2026 2:54:00 PM
دڵشاد ئەنوەر
سەرەتا نەمویست هیچ لەسەر ئەم بابەتە بنوسم، بەڵام کاتێک بینیم لە سۆشیال میدیا زۆر شتی ناڕاست لەسەر ئەم بابەتە بڵاو کرایەوە و دیسان کرایە شەڕی حزبی و بەشێک لە پڕوپاگەندە و یەکتری تۆمەتبار کردن، بەجۆرێک راستیەکان لە خەڵک شێوێنران، بۆیە ئەم چەند دێڕە زانیارییە دادەنێم، کە بەداخەوە زانیارییرکانی میدیاش بینەر و بیسەر و خوێنەریان تێر نەکرد.
کێڵگەی گازی کۆرمۆر بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و لەبەرزاییەکانی خورماتووەوە هێرشیکرایە سەر، ئەو درۆنەی هێرشی پێکرایە سەر کێڵگەکە لە جۆری ( ئێف پی ڤی) یە.
ئەم جۆرە فڕۆکە بۆ وێنەگرتن و کۆنترۆڵکردنیش بەکار دێت، بەڵام لە ساڵانی ڕابردوودا، بەتایبەت لە ململانێ سەربازییە مۆدێرنەکاندا، ئەم درۆنانە بە شێوەیەکی فراوان بۆ چاودێری و هێرشبردن (وەک درۆنی خۆکوژی یان تۆرپیدۆی ئاسمانی) بەکارهێنراون، چونکە توانای پێکانێکی زۆر وردیان هەیە و نرخیشیان بەراورد بە چەکە ئاسمانییەکانی تر هەرزانترە.
ئەوانەی درۆنەکەیان هاویشتووە سێ بۆ چوار کەس بوون و سەر گروپی میلیشیایی حیزبوڵلللان، هەندێک زانیاریش هەیە تۆمەتبارەکان رۆژی پێش هێرشەکە لەبەغداوە هاتوون.