مستەفا کازمی لە ئەمریکاو دیالۆگی ستراتیژیی !
7/26/2021 10:47:00 PM
480 جار خوێندراوەتەوە
ئاسۆ عەبدوللەتیف
کورد وەک ئەکتەرێکی فەرمی و گەمەکەرێکی دەوڵەتی وردە وردە سیماکانی خەریکە دەردەکەون. عێراق وڵاتی تاکڕەهەندو مەزهەبگەرا لەسەر بنەمای خێڵ و بیرکردنەوەی کلاسیک بەردەوامە لەسەر ئەو میتۆدە.
ئەمریکا وەک وڵاتی فرە ڕەهەند، لەسەر بنەمای دامەزراوەو بیرکردنەوەی سێنتڕاڵ و لیبڕاڵ دامەزراوەو بە ئاسانی لە کۆدەکانی تێناگەیت.
بۆیە کۆبونەوەی مستەفا کازمی لەگەڵ جۆ بایدن، وەک کۆبونەوەی کازمی و ترامپ نییە بۆ جوڵاندنی رای گشتیی و سیناریۆی بەتاڵ و ڕەهەندی یٔابوری بەتەنها. کردەکە ڕێک درێژەی دیالۆگی ستراتیژیی عێراق یٔەمریکایە بە فۆرمێکی تر، گەرچی یٔەو دیالۆگە لە نێوان دوو دەوڵەتی یەکسان و هاوتا نییە لە هێزوپاوەرو سەروەریی، بەڵکو ڕێکەوتن و تێگەیشتنە لە دۆخی نوێ و پرسی پاشەکشەی هێزەکانی هاوپەیمانان و یٔەمریکا کە یٔایا یٔەوە کردەیەکی واقیعییە یان بۆ بەڕێکردنی کاتە.
کۆبونەوەی واشنتۆن بە یٔامادەبوونی کاراکتەرو چاوی کوردیی ناردنی سیگناڵ و پەیامە بۆ گۆڕینی یٔەو مۆدێلە خراپە لە حوکمڕانی مەزهەبگەراکانی عێراق، کە باوەڕیان وایە بە فشارو توندوتیژیی و شەڕی لابەلای درۆنەکان یٔەمریکا دەکەنە دەرەوەی عێراق، کۆبونەوەکە دیالۆگی جددی دوو دەوڵەت نییە یٔەوەندەی وەرگرتنی راسپاردەیە بۆ یٔەو تایپە لە حەشدی شیعی کە چیتر دەبێ بەخۆیاندا بچنەوەو سەریٔێشە نەبن بۆ یٔەمریکا یٔەگینا یٔەمریکا یٔاسان بەدیل دەدۆزێتەوە!
لە بنەڕەتدا دیالۆگ نییە، هێندەی هاوارێک و توڕەییەکە بۆ سەپاندنی توندی یٔەجێندایەکی نهێنیی بۆ یٔایندەیەکی نزیک و نەخشە رێگایەکی نوێ کە بۆنی گۆرانکاری ڕیشەیی لێدێ بۆ رۆژهەڵاتی ناوینی نوێ، لە عێراقیش زیاتر بۆ گۆڕینی یٔەو مۆدێلەی حەشدی شەعبی و زیهنیەتی ویلایەتی فەقیهو حەوزە یٔاینیەکانە تا پێڕاکێشی زیاتر نەکەن لە پرۆسەی بە حەشدکردن و میلیتاریزەکردنی دەوڵەت، بە کورتی فەرماندانە بۆ دەوڵەتێکی ملکەچ و فەرمانپێکراو کە دەبێت میتۆدەکەی خۆی بگۆڕێت بە یٔاراستەی کرانەوەو دیموکراسی زیاتر و کارکردن بە میتۆدەکانی دیموکراسی و دەستاودەستی دەسەڵات.
چونکە عێراق، بەراستی نابێ لە یٔێران بچێت ناشبێت تەسلیمی یٔەو یٔیرادەیە بێت، یٔەگەرچی بەدەر لەو گروپگەلەی حیزبوڵاو نوجەباو کەتایٔیبی سەیید شوهەداو عەسایٔیب و ڕەبعەڵا، هێڵی گشتی کارکردنی شیعە لە عێراق دژیی سیاسەتەکانی یٔەمریکا نین. عێراقیش چیتر نابێت بچێتەوە سەر میراتی عەبادی و عادل عەبدولمەهدی و حەوزەی یٔێران بۆ خەونی خۆبەستنەوە بە ڕێگا یٔاوریشمیەکەی دەوڵەتی چینەوە، چین بەو یٔیمپراتۆریەت و سیاسەتەی خۆی لەناو یٔەم دەوڵەتە دینیانەدا یارییەکی سەختی کردو کۆتایی هات، یٔەو بۆشاییە یەکێک بوو لەو کەمتەرخەمیانەی دۆناڵد ترامپ دروستی کرد لەهەمبەر چین و یٔەویش باجەکەی دا، بایدن کۆتایی بەو سیاسەتە دەهێنێت و چیتر سازش بە دەوڵەتی دینییەوە ناکات و عێراقیش نەک دەردەکات لەو ڕێگا یٔاوریشمییە بگرە وەک حەوشەی پشتەوەی خۆی بەکاری دێنێت دژی مەترسی و هەژموونی چینی و ڕوسی و یٔێرانی، لە یٔەگەری هەر پاشەکشەو یاسایەکیش بۆ دەرپەڕاندنیان یٔەوا یٔاسان دێتەوە حەوشەکەی خۆی کە هەرێمی کوردستان و هەولێری پایتەختە. بۆیە بە پاشەکشەی یٔەمریکا لە عێراق ڕەنگە یٔەو موعادەلەیە عەکس بێتەوەو خزمەتی گەورە بە دەوڵەتی کوردی بکات لە یٔایندە.
وەک زانراوە یٔێران دوای کوشتنی قاسمی سولەیمانی هیچ یٔاکشنی وەرنەگرت بۆ تۆڵەسەندنەوە جگە لە هەندێک موشەکی نەرم و چالاکی درۆنەکان لێرەو لەوێ، دوای کوشتنی فەخریزادەی باوکە یٔەتۆمیەکەشی کاردانەوەی توندی نەبوو دژی یٔەمریکا. بۆیە لێدان لە یٔامانجە باڵاکانی یٔەمریكا لە عێراق بەکردار نەچۆتە یٔەجێندای شیعەو مستەفا کازمی و ناشچێت، پێدەچێت دوای یٔەم دیالۆگەی واشنتۆن گۆڕانی دراماتیکی و خێرا ڕوو بدات لەعێراق و کوردستان کە بە دڵی یٔەم تایپەی شیعە نەبێت و دەنگی درۆنەکان ڕوو لە کزیی بکەن.