بەپەلە.. بەمزوانە نەوتی سپی ماڵان دابەشدەکرێت
01:44 - 11/11/2026
زەمەن_هەواڵ
ڕێککارەکانی گواستنەوەی ٥٠ ملیۆن لیتر نەوتی سپی لە بەغداوە بۆ هەرێم لە قۆناغی کۆتایدایە و دوای گەیشتنی ڕاستەوخۆ دابەشدەکرێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە، ١١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لە بەرنامەیەکی تەلەفیزیۆنیدا ڕایگەیاند: ئامادەکارییەکان لە قۆناغی کۆتاییدان و خەریکی راییکردنی رێکارە کارگێڕییەکانن و "پێویستیی هەرێمی کوردستان ٢٩٠ ملیۆن لیتر نەوتی سپییە، بەڵام بەغدا رەزامەندی لەسەر ٥٠50 ملیۆن لیتر داوە، کە تەنیا 14١٤٪ـی پێداویستییەکان پڕدەکاتەوە."
وتیشی: : "ئەمڕۆ پڕۆسەی تەندەرینگ تەواو دەبێت بۆ ئەوەی کۆمپانیای گواستنەوە دیاری بکرێت، ئەگەر سبەی نەوتەکە بگاتە هەولێر راستەوخۆ لە ناوچە شاخاوییەکانەوە دەست بە دابەشکردنی دەکەین."
هەروەها باسی لەوەشکرد، کە دابەشکردنی نەوت بە کارتی سووتەمەنی و بە شێوازی ئەلیکترۆنی دەبێت.
هاوکات، سەلام عومەر، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی سلێمانی، ئاماژەی بەوەدا، رێکارە کارگێڕییەکان لەلایەن پارێزگاوە بەڕێوەدەچن و ئێستا کارەکانی دیاریکردنی کۆمپانیای گواستنەوە تەواو دەکرێن، کە مەرجە کۆمپانیاکە لە هەرێمی کوردستان و لە بەغداش مۆڵەتی فەرمیی کارکردنی هەبێت.
وتەبێژی نەوت و کانزاکانی سلێمانی باسی لەوەش کرد: "پار پشکی سلێمانی لەگەڵ هەڵەبجە ٢٠ ملیۆن و ٥٠٠ هەزار لیتر بوو، پێشبینی دەکەین رێکارەکان لە زووترین کاتدا تەواو ببن و لە هەفتەی داهاتوودا دەست بە گواستنەوەی نەوتەکە بکرێت.
نرخی نەوتەکە بە هەمان نرخی فەرمیی وەزارەتی نەوتی عێراق دەبێت، کە بۆ هەر لیترێک ٢٥٠ دینار دیاری کراوە؛ بەم پێیەش بەرمیلێکی ٢٠٠ لیتری نەوتی سپی بە ٥٠ هەزار دینار دەگاتە دەست هاونیشتمانیان.
ئەمە لە کاتێکدایە، رۆژی (٢)ی ئەم مانگە، سەرۆکوەزیرانی عێراق بڕیاری ناردنی نەوتی سپی بۆ هەرێمی کوردستان دا، دواتریش لە ٤ـی مانگ ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بە فەرمی رەزامەندی لەسەر دابینکردنی ٥٠ ملیۆن لیتر نەوتی سپی دا.