بەپەلە.. بنەماڵەی کەریم خان برادۆستی هاتنە دەنگ
03:23 - 05/11/2026
زەمەن_هەواڵ
بنەماڵەی کەریم خان برادۆستی ڕایگەیاند: بەشداریکردنی محەمەد فەیسەڵ لە کۆبونەوەی پەرلەمان بڕیارێکی تاکە کەسییەو پەیوەندی بە ئێمەوە نییە.
دەقی بڵاوکراوەکەی بنەماڵەی برادۆست؛
بەناوی خودای گەورە و میهرەبان
…بابەت ڕونکردنەوە
ئێمە وەک (بنەماڵەی میر کەریم خان برادۆستی) ئەم ڕوونکردنەوەیە بۆ ڕای گشتی بڵاو دەکەینەوە!
ئەوەی دوێنێ ڕوویدا سەبارەت بە بەشداریکردنی (محمد فیصل برادۆستی) لە دانیشتنی پەڕلەمانی کوردستاندا. ڕایدەگەیێنین ئەم بڕیارە تەواو تاکە کەسییە ئیمە وەک بنەماڵەی کەریم خان برادۆستی بەرپرس نین و گوزارشت لە ڕای ئیمە ناکات.
ئێمە وەک بنەماڵەی کەریم خان، هەمیشە خاڵی کۆکەرەوەو بەیەک گەیاندن و لە یەک نزیککردنەوەی لایەنەکان بووین لە هەرێمی کوردستان، نەک هۆکارێک بووبین بۆ .لێکترازانی لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان
لە کۆتاییدا دووپاتی دەکەینەوە، کە خانەوادەکەمان بە سەربەخۆیی و دوور لە هەر لایەنێکی سیاسی دەمێنتەوەو بەردەوام دەبین لە خزمەتکردن بە گەل و نیشتیمان.
لەگەل ڕێزماندا
بنەماڵەی میر کەریم خان برادۆستی