کوردو شامی نوێ
2/22/2025 2:25:00 PM
ئاسۆ عەبدوللەتیف
مەگەر سوریەکان
و شامنشینەکان لەکورد بەد بەختترو هەژارتربن بەرامبەر ستەمی دەسەڵاتە ستەمکارو ئۆلیگاریشیەکانی
دەوڵەتانی فاشی عەرەبی ناوچەکە.
هەتا ئەم ساتەوەختە
ئەحمەد شەرع لە بەڕێوەبردنی دەسەڵاتی دوای بەشار ئەسەد، هەم سەرکەوتوو بووە، هەم بەڕێگایەکی
دروست و عەقڵانیدا دەڕوات، ئەگەر لێگەڕێن بناغەو سەرەتای سوریایەکی ئەمەوی نوێ و
ئازادو دیموکرات دادەنێ بەبێ دەستێوەردانی تایەفە شیعیەکان.
شیعەی وەلائی عێراق
چونکە هێشتا لەتەقیەو خەیاڵدا دەژین و دڵیان لای خەلافەتی عەباسیەکان و تۆڵەی مێژوویی
١٣٢ی کۆچییە، خەون دەبینن دیسان ڕەگ و ڕیشەی بەنوو ئومەییە دەربهێننەوە لەگۆڕدا، بەوعەقڵەوە
دژایەتی ئەحمەد شەرع و حکومەتەکەی دەکەن.
وەک دەزانرێت
کاتی خۆی عەباسیەکان و بنەماڵەی هاشمیەکان لە ١٣٢ی کۆچی لەدیمەشق، لەتۆڵەی شەهیدکردنی
ئیمام حسێن وبراکانی و دەیان پیاوی ئاینی قەبیلەی بەنى هاشم و حەفتا سەحابەی پێغەمبەر(دخ)
هاتن سەرکردەو خەلیفە دیارەکانی ئەمەویان لەقەبر دەرهێنا بەموعاویەو یەزیدەوە، دوا
خەلیفەی ئەمەویەکان، چواردەهەمین خەلیفە، کە مەڕوانی حیماربوو، مروان بن محمد بن
مروان بن الحكم، کە لەباوکێکی ئەمەوی و دایکێکی کوردبوو، کوشتیان و کۆتایی بەو خەلافەتە
هات و وتیان ئەوە لەتۆڵەی خزمان و ئەقرەبای بەنی هاشم و پێغەمبەرو کوشتارگەی کوفەو
کەربەلا کردمان.
بۆیە کاریگەرییە خراپەکانی ئەو فیتنە گەورەیەی
دوای خەلافەتی ڕاشیدین تا کوشتارگەی کوفەو کەربەلا، هێشتا ماوەو شوعلەی فتیلەکەی
کزکز دەسوتێ لەبەغداد، بۆ کورد گرنگە هاوسەنگ بێ و هەر لە ئێستاوە دەست و پەنجە نەرم
بکات لەگەڵ گوتاری ئەمەویە نوێکانی شام و نەکەوێتە ناو کاریگەرییەکانی شیعەی عێراق
و گفتوگۆی نێودەوڵەتی بۆ پەیوەندیەکان و سەقامگیریی و قسەی میدیایی.