هەڵبژاردن بۆچی؟
5/4/2021 4:04:00 PM
ئاسۆ عەبدوللەتیف
هەڵبژاردن چ سودێکی هەیە کاتێک تهكهتولی شهعبی میلیشیایی و میللیگهرای شیعه و ناسیۆنالیزمی مەزهەبی و تائیفیی وەک خۆی دەمێنێتەوە لە عێراق و بە ئاستەمیش نوزەی گۆڕان و ئومێدی چاکسازیی دیار نییە.
• سهفهقاتی نهوتی و گهندهڵی دارایی و ماڵی گهوره له شارهكانی عێراق لەسەر دەستی بلۆکە گەورەکانی نەوت به هیچ جۆرێك کۆتایی نایەت. کوردیش سەرباری ململانێ و کێبرکێ ناوخۆییەکان هیچ پرۆژەیەکی ئاسۆ ڕوونی نییە بۆ ئەو فاشیزمە خەوتوەی کە هەرکات وەخەبەرهات دەبێتە هەڕەشە لەسەر ستاتۆی فیدراڵی هەرێم.
#هاوپهیمانێتی_هیواش کە ههموو سلۆگان و دروشمهكانیان ریفۆرمی ئابوری و چاكسازیی و گواستنەوەی موچەی فەرمانگە ئیتیحادیەکانی هەرێم بوو بۆ بەغداد. نەک خۆیان بێ هیوا کرد دەرکەوت موزایەدەو سەفقەو مانۆڕی هەندێک ئەکتەری سیاسی و مامەڵەی هەرزان بوو بۆ مانەوەی هەندێک پۆستی سیادیی، بەدیوێکی تردا تەنها هەوڵێک بوو بۆ شکاندنی ئیجماعی میللی و نەتەوەیی کورد. به حسابی خۆشیان ئهڵتهرناتیڤی نوخبهی حوكمرانی ههرێم بوون. بێ ئاگا لەوەی چاككردنهوهی دۆخی پهیوهندیهكانی ههرێم بهغداد به هاوارو دروشمسازیی و گوتاریی میدیایی و گروپگەلی پانزهو شانزه نابێت بەڵکو بە گەڕانەوەی شکۆی سیاسی و نەتەوەیی کوردیی دەبێت.
• مستەفا کازمیش کە خۆی وەلیدی فەوزاو داواکاریی خۆپیشاندەران بوو، مەرجەعیەت سەپاندی بۆ ئەوەی چاکسازی بکاو پێی نەکرا ئەوەتا بەبێ ئەوەی خۆی بەشداربێت لە هەڵبژاردن عێراقی تەسلیمی قەدەرێکی تاریکتر کرد بەرەو فەوزاو پاشاگەردانی زیاتر.