عێراق، کەلتوری حوکمڕانی نییە!؟
9/27/2020 3:46:00 PM
ئاسۆ عەبدوللەتیف
• راستیه تاڵه‌كه
ئه‌وه‌یه عێراق هه‌میشه له شكسته‌وه بۆ شكستێكی تر رۆشتوه‌و ده‌ڕوات، له مۆدێلی
هێنان و دانانی مه‌له‌كیه‌ته‌وه، 1921_1933 شكڵ و بنه‌مای گرتووه، گرفتی ئه‌م مێژووه‌ش
ئه‌وه‌یه، مه‌له‌كیه‌تی عێراقیش خۆی سیستم نه‌بوو، هه‌روا هێنایان و فه‌رزیانكرد،
خۆزیا سیستم بوایه‌و رێچكه‌ی بگرتایه له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تانی كۆلۆنیاڵ و له خراپترین
حاڵه‌تدا ئێمه عێراقیه‌كی به‌ره‌گه‌ز به‌ریتانی ده‌بووین ژیان و خوێندن و ئاینده‌مان
كه‌مێك روون وه‌ك جه‌زائیری و تونسی و مه‌غریبی.
• تێکەڵەی حوکمڕانی قەومی و مه‌له‌كیه‌تیش، ته‌نها
حه‌زێكی سیاسی و كۆڵۆنیالیستی و په‌رچه‌كرداری خه‌لافه‌تی عوسمانی و ده‌رهاوێشته‌كانی
بلۆكبه‌ندی ئه‌وسه‌رده‌مه‌ی ده‌وڵه‌تانی عوزما بوو، بۆ ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی سه‌رچاوه
نه‌وتیه‌كان له بیسته‌كانی سه‌ده‌ی رابردوودا، خۆ ئه‌گه‌ر مه‌له‌كیه‌ت ڕوانگەو کەلتورو
بنه‌ماو سیستم بوایه عێراقیش ئێستا وه‌ك یه‌كێك له ده‌وڵه‌ته پێشكه‌وتوه‌كانی
ناوچه‌كه وێناده‌كراو بنه‌مایه‌كی مێژویی هه‌بوو بۆ به‌رده‌وام بون، دادگایه‌كی
هه‌بوو بۆ سزادان، بانكێكی هه‌بوو بۆ ئابوری دەوڵەتی، كێڵگه‌یه‌كی هه‌بوو بۆ خاوه‌ندارێتیكردن،
به‌ڵام چونكه له عێراقدا هه‌موو حوكمرانیه‌كان شوانکارەیی و پاوان و مەرعاو سەربە
لەوەڕگای کاتیی و مشەخۆرو ده‌رهاوێشته‌و
په‌رچه‌كردار بوون، بۆیه هه‌میشه به‌م ده‌ره‌نجامه خراپانه گه‌شتوه کە ئێستا
کازمی تێدایەو هیچ یه‌كێك له بنه‌ماو سیماكانی ده‌وڵه‌تی نییه جگه له چه‌ك و
توندوتیژی و شه‌ڕی تائیفی، وەک ئەو هەڕەشە تازانەی ئەمریکا لە دەستەی حەشدی شیعی و
حەشدیش لە حکومەتەکەی کازمی.
• لە 2003 شـه‌وه
سیستمێك و رژێمێكی سوننی و نه‌ته‌وه‌گه‌رای
فاشی مه‌ركه‌زیی كۆتایی هاتووه و سیستمێكی شیعی نامه‌ركه‌زیی شوێنی گرتۆته‌وه،
بانگه‌شه‌ی دیموكراسی و ئازادیی و خۆشگوزه‌رانی بۆ ئه‌م عێراقه، ئاوبێژانه‌و ئه‌مریكاو
ئێرانیش ده‌یزانن، به‌رده‌وام ئه‌م عێراقه له‌به‌رده‌م فاشیزم و ناسیۆنالیزمێكی
توندره‌وی ئاینیدا وه‌ستاوه‌و له هه‌ربارو زروفێكدا بێت كوده‌تایه‌ك ده‌قه‌ومێ، ئیتر
ئه‌م كوده‌تایه ئێران بیكات یان ئه‌مریكا ئه‌گه‌رێكی به‌رده‌سته!