عێراق و پرۆکسیەکان و کورد
3/31/2022 9:22:00 AM
250 جار خوێندراوەتەوە
ئاسۆ عەبدوللەتیف
• دەنگە سەربەخۆکان کەوتنە ژێر پێی ورچە
گەورەکان و بە دوبارەکردنەوەی هەڵبژاردنەکان وەک ئەگەرێک یانی کەوتنی ئۆپۆزسیۆنە
کاتیەکەی عێراق و هاتنەوەی هەژموونی حەشدو وەلائیی بۆ گۆڕەپانی سیاسی و بێدەنگ
بوونی درۆن و موشەکەکان.
• ئێستا بە کردەنیی نەک تەفسیری قانونیی
دوای هەردوو جوڵەکەی بەرەی چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ سێیەکی پەکخەر، ٢٦-٣-٢٠٢٢ +
٣٠-٣-٢٠٢٢. عێراق لەناو بۆشایی دەستووریدایەو
شەش مانگە هەڵبژاردن کراوەو حکومەت دیار نییە و تەواوی جومگە هەستیارەکانی عێراق لە
جووڵە کەوتوون و عێراق لە چاوەڕوانی دوایین دەرفەتی دیبلۆماسی و دانوستاندا وەستاوە.
• بەڵام وەک فاکت عێراق دابەش بووە بەسەر پێنج سەرۆکایەتیدا،
کە بریتین لە ؛ کۆمار_وەزیران_پەڕلەمان_هەیئەی حەشدی شەعبی _دادگای فیدڕاڵیی. دوای
دوو جوڵەی بەرەی سێیەکی پەکخەر، دادگای فیدراڵیش خەریکە دەبێتە تەرەف و تێوە دەگلێ،
چونکە بێدەنگی زۆر جار تەڕەفە. ئێستا لەو پێنجە، دوو سەرۆکایەتی چالاکن و سیان پەکخراو،
حەشدو مەحکەمەی ئیتیحادی و بەس.
• موقتەدا سەدر ڕەنگە بیەوێت حەشد هەڵە گەورەکە
بکات، یان بجوڵێت و جوڵە تائیفیی و نایاساییەکە بکات و ئەویش بقۆزێتەوە بۆ مارکێتینگی
سیاسی ئایندە و بەمەرجەعکردنی خۆی وەک پاڵەوانی ڕزگاری و ڕیفۆرم. ئەو ئەزموونەی بینیمان
ناشیرینترین مۆدێلی مەزهەبگەرای توند بوو لەلایەن پرۆکسییەکانەوە- بریکارەکان، دژی
دامەزراوەی دەستووری و دیموکراسی، دەرگای کردەوە بۆ زۆر پەکخستنی تر !
• بۆیە دەنگۆی رەتکردنەوەی کۆی پرۆسەی هەڵبژاردن
و دووبارەکردنەوەی ڕۆژەڤی گەرمە ئەگەر ڕێککەوتنی کاریزمایی نەکرێت، ئەوەش واتە پەکخستنی
دەستورو حوکمی جەبریی و بۆنی کۆدەتای لێ دێت.
لە هەموو حاڵەتەکاندا
دووبارەکردنەوەی هەڵبژاردن کۆتایی دۆخی ئۆپۆزسیۆن و سەربەخۆخوازان و کورسییە هەڵتۆقیوەکانە،
گوڵە پایزەکان. کە نەیانتوانی گەمەیەکی شایستە بەو تەمەنە کەمەوە بەو دەنگانەوە بکەن
و کەوتنە ژێر پێی ورچەکان و دەنگەکانی خەڵکی ناڕازیان لەدەستدا.