وەرزش لە بەسڕەو پاسەوانی سنور لە هەڵەبجە.
1/8/2023 9:00:00 PM
ئاسۆ عەبدوللەتیف
شارێكی وهك بهسڕە، بەپێی دانپێدانانی پەڕلەمانی
عێراق دەمێکە کراوەتە پایتەختی ئابوریی بەڵام هەر ناوێکی بۆشەو بەس.شارێكی بازرگانی
و ئابوری پڕ لە وزەو سامانی یەدەگی نەوتی و خاوهن بهندهری بازرگانی و ستراتیجی
گهوره، ئێستا بۆته وێرانه بهدهست ئهم نوخبە حوکمرانەی عێراقەوە، دەسەڵاتدارانی
عێراقی دەخوازن بە خولێکی وەرزشی،بیست و پێنجەمینی کەنداو برینەکانی ساڕێژ بکەن و سەفەقاتە گەورەکانی گەندەڵی
ئاوت بکەن ؟
شارێكی وا ستراتیجی دراوسێی کوەیت و خاوەن چەندین
میناو بەندەرو بیرە نەوت و شاڕێگا فارسی وتەنی (بس- ڕاە) شەرم نییە ئاو و كارهبای
نەبێت و رۆژانە ئاوی سوێراو بخۆنهوهو نەخۆشخانەو جادەو قوتابخانەی تازەیان نەبێت
و پڕ بە گەروویان هاواری دادو نادادیان بێت و دوو رەمزی جوان لەو شارەدا نەبینیت و
هێشتا ئەڵێی سەردەمی عوتبەی کوڕی غەزوان، ١٤ی هیجری و عەهدی ئەمەوی و عەباسیەکانە؟
دەزانن لەو بەسڕەیەی کە خاوەنی چەندین حەزاراتی
گەورەیەو لە زاری عەرەب خۆیانەوە بە خاکی توندو بەهێزو سپی بەناوبانگە: الأرض
الغليظة التي فيها حجارة صلبة بيضاء. ومدينة البصرة مدينة عراقية عظيمة، دەی رێژهی
%82 ی گەنجان ئێستا بێکارن و بهدوای کەرامەت و شکۆی خۆیان و كارێكی شایستهدا دەگهرێن
لەسایەی ئەو حکومەتە مەرکەزیەوە.
بەرپرسان و پەرلەمانتاران چەند ساڵێکە بەهۆی توڕەیی
و خەشم و ناڕەزایی گەنجانی بەسرەوە نەیانوێراوەو ناوێرن بچنە ئەو شارەو ماسیەکی ئەو
ساحیلە بێ خزمەتگوزارەو چایەک بخۆن و دیبەیتێکی میدیایی بکەن هیچ نەبێ نەیانتوانیوە
بەو یاسایانەش ڕێگربن لە چەتەو بلۆکە گەورەکانی پاڵاوگەی نایاسایی و هەناردەی نەوت
و کەرەستەکانی قاچاخچێتی دەرمان، ئێستا سوک و ئاسان لە ڕێگەی وەرزشەوە دەیانەوێت بەنگ
و سەرخۆشیان بکەن و لە پەناشەوە سامانە زۆرەکەی بخۆن؟
هێشتاو لەم کاتەشدا پەرلەمانتارانی سوننەو شیعە
بە تەکسی دەچن بۆ ئەو شارەو ناوێرن بە ئۆتۆمبیلە جوان و کەشخەکانیان پیاسەیەکی کۆڵان
و شەقام و بازاڕە کەساسەکەیان بکەن.
رێژهی %50 ی خهڵكی بەسرە لهژێر هێڵی ههژاریین
و دوچاری ههزاران دهردو نهخۆشی و كوێرهوهریی بونەتەوە، کەچی نیوملیۆن دۆلار خەرج
دەکەن لە گۆڕەپانێکی وەرزشیدا بۆ مەبەستێکی سیاسی، خەڵک خنکاوە بەدەست بێمروەتیی و
جەهالەت و شارچێتی و گروپچێتی ئەو تایپە حوکمرانەوە، کەچی سەرکردەکانی ئەو نوخبە تێکشکاوە
لە بڵنگۆی فیفاو تۆپەوە باسی گەشەی ئابوری و عێراقی هیواو ئاشتی و پەیامی وەرزشی دەکەن.
بەسڕە شارێكە لهرووی سهرچاوهی مرۆیی و دهرامهت
و كانزاو گهشتیاریهوه هیچی كهمتر نیه له كوهیت و ئهبوزهبی و شاریقەو دەوحە، دەی چۆن دهكرێت ژیان بهو شێوهیه
بگوزهرێت لهسایهی حوكمرانیهكی ئاوا بێ باکدا؟ كارهبا و ئاوی شیرین و ههوای
پاك و كارو موچهو گهشت و ئهم شتانه بۆته داواكاریی سەرەتایی ئەم شارە ئیتر وەرزش
چۆن تیماری دەردیان دەکات!
بەسرە وەک هەڵەبجەیە، خاوەنی ڕەمزو مێژوو
قوربانییەو لەسەر ئەرزی واقیعیش خاکێکی وێرانەیە بەدەست سیاسیەکانەوە، لەسەردەمی
تاریق هاشمیەوە بەردی بناغەیەک دانرا لە هەڵەبجە بۆ هۆڵێکی ڕۆشنبیریی گەورە، تا ئێستا
نەک جێبەجێ نەکراوە خەریکە ئەرزەکەش داگیردەکەن بۆ پڕۆژەی دیکە، لەبری هۆڵ و جوتسایدو
پارک و نەخۆشخانەی گەورە لە هەڵەبجەو دانپێدانانی بە فەرمی وەک پارێزگایەکی نوێ، کەچی
دەسەڵاتی مەرکەزیی دێت سنورەکانی دەسەڵاتی عەسکەرو فاشیزمی مەرکەزی برەو پێئەدات و
فەرماندەیی پاسەوانی سنور لە باڵامبۆو سازان و تەوێڵە فراوان دەکات بۆ ڕۆژە ڕەشەکانی
کورد. کەس نییە بڵێ ئەو تێزه فاشیستانەو کەڵکەڵە مەزهەبیی و سوڵتەگەراییە بۆ عێراق
كۆتایی هاتوە،
عێراق دراوهته دهست کۆمەڵێک هێزی پهرتبووی
خاوەن سەرمایەو نەوت و گروپی ئۆلیگارییشی مالی گەندەڵ چۆن دەتوانێت بە خولێکی وەرزشی
ئومێد بۆ تاکەکانی بگێڕێتەوەو پینەی گەڕووگولیەکانی پێ بکات.
باشە عێراق بۆ پارچەپارچە نەبێت وەک ئیماراتی عەرەبی،
بەسرە بۆ سەربەخۆ نەبێت وەک کوەیت لەو نزیکەوە، موسڵ بۆ جیانەبێتەوەو خۆی بەڕێوەبەرێت،
هەرێمی کوردستان بۆ سەربەخۆ نەبێت، ئەم وەھمی یەکپارچەییەی عێراق تاکەی.