نرخی نەوتی ماڵان فڕی و ٦٠ هەزاری دیکەی چووە سەر
02:08 - 11/11/2026
زەمەن_هەواڵ
بەهۆی دابەزینی پلەکانی گەرما و دابەشنەکردنی نەوت، خواستێکی زۆر لەسەر نەوتی سپیی ماڵان دروستبووە و بەراورد بەهەفتەی ڕابردوو یەک بەرمیل ٤٠ هەزار دیناری هاتووەتە سەر.
ئەمڕۆ جوارشەممە، ١١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦، بەپێی بەدواداچوونەکانی ''زەمەن''، نرخی یەک بەرمیل نەوتی سپی لە هەولێر، بە ٣٦٠ هەزار دینارە، کە ئەمە بەراورد بە دوێنێ سێشەممە ٣٠ هەزار دیناری هاتووەتە سەر، بەراورد بە هەفتەی ڕابردوو ٦٠ هەزار دینار گرانبووە.
لە سلێمانیش، بەرمیلێک نەوتی سپی بە زیاتر لە ٣٥٠ هەزار دینار دەگاتە ماڵان. هاوکات ئەمڕۆ نرخی یەک بەرمیل نەوتی سپی لە بۆرسەی دهۆک بە ٣٦٠ هەزار دینارە.
ئەمە لە کاتێکدایە، لەچەند ڕۆژی ڕابردوو عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق واژۆی لەسەر دابینکردنی ٥٠ ملیۆن نەوتی سپی بۆ هەرێمی کوردستان کرد و وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان ئامادەکارییەکانی بۆ وەرگرتنی نەوتەکە دەستپێکردووە، بەڵام تاوەکوو ئێستا نەگەیشتووەتە هەرێمی کوردستان.
50 ملیۆن لیترەکە بەپێی پێداویستیی بەسەر ناوچەکان دابەش دەکرێت:
- سلێمانی و هەڵەبجە: 22 ملیۆن لیتر
- هەولێر و سۆران: 18 ملیۆن و 200 بۆ 400 هەزار لیتر
- دهۆک و زاخۆ: دەورووبەری 10 ملیۆن لیتر