بەپەلە.. هەوڵی كوشتنی ترەمپ درا
04:11 - 07/11/2026
زەمەن_هەواڵ
کۆچبەرێکی نایاسایی لە نزیک کۆسکی سپی ئەمریکا دەستگیرکرا، کە پلانی کوشتنی دۆناڵد ترمپ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکای هەبووە.
میدیا ئەمریکییەکان بڵاویانکردەوە، ده‌زگای خزمه‌تگوزاریی نهێنیی ئه‌مریكا ده‌ستگیركردنی كه‌سێكی چه‌كداری له نزیك كۆشكی سپی له واشنتن راگه‌یاند، دوای ئه‌وه‌ی ده‌ركه‌وت پیلانی بۆ تیرۆركردنی دۆناڵد تڕه‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا داڕشتوه، ۆمه‌تباره‌كه كۆچبه‌رێكی بێ به‌ڵگه‌نامه‌ی یاساییه و له كاتی ده‌ستبه‌سه‌ركردنیدا له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه، چه‌ندین جۆر چه‌كی پێشكه‌وتوی پێبوه.
به‌پێی زانیارییه‌كانی تۆڕی هه‌واڵی CBS News، وه‌زاره‌تی ئاسایشی نیشتمانیی ئه‌مریكا ئاشكرایكردوه تۆمه‌تباره‌كه ناوی رۆنی یۆردڕیكس گوانیپایه و خه‌ڵكی وڵاتی ڤه‌نزوێلایه، رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابردو ده‌ستبه‌سه‌ركراوه، له كاتێكدا هه‌وڵیداوه به چه‌كی جۆراوجۆر و ئۆتۆمبێلێكی دزراوه‌وه له شوێنی مانه‌وه‌ی سه‌رۆكی وڵاته‌كه نزیكببێته‌وه.
وه‌زاره‌تی دادی ئه‌مریكا چه‌ندین تۆمه‌تی ئاراسته‌ی تۆمه‌تباره‌كه كردوه كه گواستنه‌وه‌ی چه‌كی نایاسایی و هه‌ڵگرتنی ته‌قه‌مه‌نیی تۆمارنه‌كراو له‌خۆده‌گرێت، هه‌روه‌ها به‌كارهێنانی ئۆتۆمبێل به‌بێ مۆڵه‌ت و دزینی كه‌لوپه‌ل و هه‌ڵگرتنی ده‌مانچه له گرنگترین ئه‌و تاوانانه‌ن كه له دادگا خراونه‌ته‌ڕو.
ده‌زگای خزمه‌تگوزاریی نهێنیی ئه‌مریكا ڕونیكرده‌وه، تیمه ئه‌منییه‌كانیان ده‌ستبه‌جێ به توندی به‌رپه‌رچی مه‌ترسییه‌كه‌یان داوه‌ته‌وه و هێرشبه‌ره‌كه‌یان پێش ئه‌نجامدانی تاوانه‌كه ده‌ستگیركردوه، ئه‌م هه‌نگاوه خێرایه‌ش هاوكاته له‌گه‌ڵ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی پاراستنی ناوچه‌ی كۆشكی سپی بۆ رێگریكردن له هه‌ر هه‌وڵێكی تیرۆركردنی به‌رپرسانی وڵات.
وه‌زاره‌تی ئاسایشی نیشتمانیی ئه‌مریكا باسی له‌وه‌شكردوه، "تۆمه‌تباره‌كه له نزیك شوێنی مانه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تی به چه‌ندین چه‌كی بێ مۆڵه‌ته‌وه ده‌ستگیركراوه، لێكۆڵینه‌وه ئه‌منییه ورده‌كانیش له‌گه‌ڵیدا به‌رده‌وامن تاوه‌كو ته‌واوی لایه‌نه‌كانی ئه‌م پیلانه مه‌ترسیداره به رونی بۆ رای گشتی ئاشكرا بكرێن."
دۆناڵد تڕه‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا پێشتریش له كاتی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا ڕوبه‌ڕوی چه‌ندین هه‌وڵی تیرۆركردن ببوه‌وه، ئه‌مه‌ش وایكردوه دامه‌زراوه هه‌واڵگری و ئه‌منییه‌كانی واشنتن ڕێوشوێنی توند و بێوێنه له ده‌وروبه‌ری كۆشكی سپی بگرنه‌به‌ر بۆ پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی هه‌ر پیلانێكی له‌و شێوه‌یه.