مانۆڕی هیوا
1/14/2021 3:59:00 PM
399 جار خوێندراوەتەوە
ئاسۆ عەبدوللەتیف
له راستیدا هیچ
گرفت نییه كوردیش وه‌ك هه‌رێمێكی ده‌ستووریی، له چوارچێوه‌ی پلان و ستراتیژی نه‌ته‌وه‌یی
و نیشتمانیدا به ئه‌جێندایه‌كی كوردانه‌وه، خۆی ئاماده و سازبكات بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی
ئایینده و كاربكات بۆ نه‌خشه رێگای داهاتوو به ئۆپۆزیسیۆن و ده‌سه‌ڵاته‌وه. تا
نه‌خش و كاریگه‌ریی هه‌بێت بۆ دروستكردنی بڕیاری جددی و راگرتنی شه‌پۆلی شۆڤێنیه‌ت
و سڕینه‌وه و پاكتاوی ره‌گه‌زیی، بۆیه پێكهێنانی هاوپه‌یمانێتی و فیدراسیۆن و قه‌واره‌كان،
چ هاوپه‌یمانێتی فراكسیۆنی په‌رله‌مانی وه‌ك (هیوا) كه دره‌نگ وه‌خت بوو، چ هاوپه‌یمانێتی
و قه‌واره‌ی ئینتیخابی گه‌وره، گرنگن بۆ كۆكردنه‌وه و ماركێتینگی ده‌نگ و كورسی
په‌رله‌مانی و به‌هێزكردنه‌وه‌ی پێگه‌ی كورد و به‌رگرتن له سیاسه‌تی په‌راوێزخستن
و سه‌پاندنی خه‌ونی زۆرینه‌و كه‌مینه، وه‌ك ئه‌وه‌ی له تێپه‌راندنی پرۆژه یاسای
پڕكردنه‌وه‌ی كورتهێنانی بودجه له 11-12-2020دا بینیمان چی روویدا و چۆن ئیراده‌ی
زۆرینه‌یان فه‌رزكرد به‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستاندا و تاكلایه‌نه كوردیان له‌و پرۆژه‌یه
بێبه‌شكرد، به‌ڵام چۆن و به چ میكانیزمێك؟
ئه‌م جووڵه رۆژنامه‌گه‌رییه
نوێیه‌ی هاوپه‌یمانێتی په‌رله‌مانیی هیوای كوردستان، جووڵه‌یه‌كی نامۆ‌و تازه نییه
له‌ده‌ره‌وه‌ی ده‌زگا حكومی و نیشتمانیه‌كانی هه‌رێم و یه‌كه‌مجاربێت كرابێت، پێشتر
هه‌ر ئه‌م مهندووبانه، به‌تایبه‌تی هه‌ندێكیان له دوای شانزه‌ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه،
به تۆپزیی خه‌ریكی ریسك و دروستكردنی هه‌یه‌جان و كه‌ین و به‌ینی شه‌خسی و لێدان
بوون له ستراتیژیی حوكمڕانی هه‌رێم و تاراده‌یه‌ك لایه‌نی رێگهخۆشكهریان هه‌بوو، كێشه‌كه ئه‌وه‌یه ئه‌م په‌رله‌مانتارانه خۆیان
لێ گۆراوه له مه‌ندووبی خه‌ڵك و یاسادانه‌ر و چاو‌دێر و ره‌قیبه‌وه، ببنه موخاتیب
و مونه‌سیقی ته‌واوی پرسه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی كورد له به‌غداد كه ئه‌مه هه‌ڵه‌ی
كوشنده‌یه و كاری ئه‌وان نییه، ده‌بێت به سنگی فراوان لێمان وه‌ربگرن نه‌ك
بمانكه‌ن به ستوننوسی حزبی و پارێزه‌ریی ده‌سه‌ڵات.
ئه‌وان سه‌ره‌تا
به لێدوانی توند و پرێس كۆنفرانس و به‌رگریكاری سه‌ختی داخوازییه‌كانی كورد خۆیان
ده‌رخست له ناوه‌ندی میدیایی و شه‌قامی عه‌ره‌بی و عێراقیدا ئه‌مه‌ش كێشه نه‌بوو
كورد له‌و ناوه‌ندانه سپیكه‌ر و داكۆكیكاری زیره‌ك و قسه‌كه‌ری به‌توانای هه‌بێت
وه‌ك عه‌ره‌ب و تورك و فارس، به‌ڵام كه دواتر ده‌ستیاندایه كارێكی تر هاوكێشه‌كه
گۆڕا، دروستكردنی شاندی حزبی و دانوستانی لایه‌نه شیعه‌كان به‌بێ ئه‌جێندای دیاریكراو
جێگای پرسیاربوو، جووڵه‌یه‌كی تریان دروشمی گواستنه‌وه‌ی مووچه‌ی مامۆستایانی هه‌رێم
بوو بۆ عێراق و كه‌وتنه چنین و پیشه‌سازیكردنی
پرسی میدیا و نه‌بوونی ئازادی ده‌ربڕین و قۆستنه‌وه‌ی بایكۆتی فه‌رمانبه‌ران و خۆپیشانده‌رانی
ئه‌م دواییه‌ی كوردستان و ختووكه‌دانی چه‌ند گه‌نجێك له سه‌ر پرسی به ههرێمكردن
و فیدراڵیه‌تی پارێزگاكان، كه گوایه (ئه‌مه زۆر گرنگه و به‌غداد پشتگیریتان ده‌كات
و ئه‌و براده‌رانه‌یان ده‌فع كرد كه داوای سوپای نیشتمانییش بكه‌ن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی
یه‌ك په‌رله‌مانتاریان نه‌هاتنه‌وه له به‌غداد كه به‌شداری خۆپیشاندان بكه‌ن).
دواتر گواستنه‌وه‌ی
ته‌واوی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمیان تاووتوێكرد بۆ به‌غداد، بۆ لێدان له پێگه‌ی
یاسایی و ده‌ستووریی حكومه‌تی هه‌رێم، ته‌نانه‌ت شاندی فه‌رمانبه‌ران و مامۆستایانی
هه‌رێمیشیان برده به‌غدا و یه‌ك دوو دیداری ساده‌یان بۆ رێكخستن به‌بێ ئه‌وه‌ی یه‌ك
ده‌ستكه‌وت و بڕیاری سیاسی لێبكه‌وێته‌وه، هه‌موو ئه‌مانه به‌ناوی دانوستان و به‌رگری
له ماف و شایسته داراییه‌كانی هه‌رێم و بودجه و مووچه‌ی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانه‌وه
كرد، به‌بێ ئه‌وه‌ی بزانن ئه‌مه موماره‌سه‌ی خێڵ و ته‌كه‌تولی شه‌عبیه و كاردانه‌وه‌ی
نه‌رێنی ده‌بێت بۆ داهاتوو.
چونكه ئه‌م مهندووبانه
زۆرجار باس له ده‌وڵه‌تی دامه‌زراوه‌یی و یاسا و ده‌ستوور ده‌كه‌ن و نوێنه‌ریان
له په‌رله‌مانی كوردستان هه‌یه، كه‌چی كه ده‌گاته سه‌ر پرس و ئه‌جێندا شه‌خسیه‌كانیان
و مه‌ترسی له‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ هه‌رێم، ده‌كه‌ونه ئه‌م گه‌مه مه‌ترسیدارانه،
كه بێگومان ئه‌قتابی گه‌وره‌ی شیعی و میلیشیای
سه‌ربازی باڵا موغازه‌له و پشتگیریان ده‌كات بۆ بێهێزكردنی قه‌واره‌ی هه‌رێم و ده‌ستكاریكردنی
ده‌سه‌ڵاته‌كانی. ئه‌مه‌ش له چه‌ند لایه‌كه‌وه، له‌لایه‌ك به جووڵاندنی پرسی نه‌وت
و ده‌روازه سنوورییه‌كان و گواستنه‌وه‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم كه‌یسه‌كه
ده‌جوڵێنن، تا له شه‌قامی سیاسی هه‌رێمدا پاڵه‌وانبازیی و سه‌مای سیمبولیكی پێوه
بكه‌ن و له‌لایه‌كی تر پرسی به‌هه‌ده‌ردان و گه‌نده‌ڵی و دزی و زاراوه‌ی تائیفیه‌تی
كوردی و ئیقتیسادی ره‌یعی هه‌رێم و ناسیۆنالیزمی ره‌شۆكی بنه‌ماڵه ده‌خه‌نه زیهنیه‌تی
خه‌ڵكییه‌وه، وه‌ك ئه‌وه‌ی خۆیان تیره نه‌بن و ته‌كه‌تولی شه‌عبی و میللیگهرای
شیعه و ناسیۆنالیزمی مه‌زهه‌بی و عه‌ره‌بی نهیانجوڵێنێت، یان وه‌ك ئه‌وه‌ی سه‌فه‌قاتی
نه‌وتی و گه‌نده‌ڵی دارایی و ماڵی گه‌وره له شاره‌كانی عێراق نه‌بێت كه به هیچ
جۆرێك ئه‌م هاوپه‌یمانێتی هیوایه به وشه‌یه‌ك و پرۆژه یاسایه‌ك و جووڵه‌یه‌كی
په‌رله‌مانی و بایكۆت و لێوجووڵانێك باسی لێوه ناكات.
به دیاریكراوی
ئه‌م گرووپه‌ی ناویان له خۆیان ناوه هیوای كوردستان جارێ دیار نییه چی ده‌كه‌ن
و ئایا ده‌بنه هاوپه‌یمانی ئینتیخابی بۆ پرۆسەی نوێی هه‌ڵبژاردن یان نا؟ به‌ڵام
ئه‌وه روونه له سه‌روه‌ختی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی "حه‌یده‌ر عه‌بادی"ـه‌وه
تا ئێستای "مسته‌فا كازمی" خه‌ریكی مانۆری سیاسیین، بۆ لێدان له ئیجماعی
میللی و ستاتۆی هه‌رێم، ده‌ره‌نجام و ده‌رهاوێشته‌كانی 16 ی ئۆكتۆبه‌ر و له‌ده‌ستدانی
كه‌ركووك بۆ ئه‌وان بووه پاڵپشتیه‌كی گه‌وره تا باشتر خۆیان مانیفێست بكه‌ن و ئۆپۆرتۆنیستانه
ده‌رفه‌ت وه‌ربگرن بۆ جووڵه گه‌وره‌كه، به‌دڵنیاییه‌وه ئێستا ئایدۆلۆژیایه‌كن،
به حسابی خۆیان ئهڵتهرتاتیڤی نوخبه‌ی حوكمرانی هه‌رێمن، به‌ڵام ئه‌وكات وه‌ك
"هه‌رێمی كوردستان" نا، به‌ڵكو وه‌ك مه‌ندوبانی باكوری عێراق و داهێنه‌رانی
بیرۆكه‌ی په‌رتكردنی هه‌رێم و نوسینه‌وه‌ی ده‌ستورێك بۆ فیدراڵیه‌تی پارێزگاكانی
هه‌رێم و لابردنی وشه‌ی پارێزگا به هه‌ڵه‌بجه‌ی ره‌مزی شه‌هیدان و هێنانه‌وه‌ی ره‌بیه‌و
قولله‌ی سه‌ربازی حه‌شدی شه‌عبی بۆ بادینان و هاوینه هه‌واره‌كان و سنوره‌كانی هه‌ورامان
و گه‌رمیان و شارباژێر، به لامهركهزیهتێكی كۆنیش رازیان ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش سه‌ره‌تاكه‌ی
به ده‌ستكاری و هه‌مواری ده‌سه‌ڵات و ماده‌ی ده‌ستووریی دژی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستپێده‌كات
كه مه‌ترسیه گه‌وره‌كه‌یه و ئه‌و مه‌ندوبانه نایزانن، ئه‌گه‌رچی به‌پێی ده‌ستووری نوێ و بریاری دادگای فیدراڵی، ماده‌كانی
126-143 هیچ یه‌ك له ماده‌كانی 58 و 53 و 140 و قه‌واره‌ی هه‌رێم نابێت ده‌ستكاری بكرێت و هه‌موار بكرێته‌وه، كه‌چی ئه‌م
مه‌ندوبانه به پێدانی هه‌ندێك ئیمتیاز‌و مژده‌ی مانه‌وه‌یان له به‌غداد، كه‌ڵكه‌ڵه‌ی
ئه‌وه چۆته مێشكیان كه به‌و ئاراسته‌یه كار بكه‌ن و هه‌موو سلۆگان و دروشمهكهشیان
ریفۆرمی ئابوری و چاكسازیی موچه‌یه بۆ فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم، كه‌سێك نییه بڵێ
تا ئێستا بۆ وه‌ستاون؟
بۆیه حكومه‌ت
ده‌بێت خۆی هاوسه‌نگی رابگرێت و ده‌خاله‌تی حیزبی دووربخاته‌وه له ئه‌جێنداو ئه‌ته‌كێتی
دیبلۆماسی و حكومیی و بكه‌وێته گفتوگۆ له‌گه‌ڵیان و ئه‌وه‌ی روو ئه‌دات پهچهكردارو
سواربوونی شه‌پۆلی ناره‌زایه‌تی و چنینه‌وه‌ی به‌رهه‌می خۆپیشانده‌رانی ئه‌م دواییه‌ی
كوردستانه.
كاتێك
ئه‌ندامانی ئه‌م هاوپه‌یمانێتیه كه له‌یه‌كه‌م چالاكیاندا خۆیانكرد به هۆڵی كۆبونه‌وه
تایبه‌تیه‌كه‌ی، سه‌رۆك كۆماردا، گه‌وره‌ترین سیحری خۆیان به‌تاڵ كرده‌وه‌و به جوڵه‌و
ئاماژه‌ی جه‌سته‌و وێنه‌كانیشیان ده‌ریان خست خه‌ریكی ریسك و مانۆڕی سیاسین و ناراسته‌وخۆ
سه‌رۆك كۆماریان خسته پشت خۆیان و كهڤهریان كرد، ئینجا ئه‌م هاوپه‌یمانێتییه
كه یه‌كێك له گرفته‌كانی ئه‌وه‌یه به‌رمه‌بنای پهرچهكردارهو تا ئێستاش هاوپه‌یمانێتییه‌كی
بێ روانگه‌ن و تێكه‌ڵه‌ی حیزبی و سه‌ربه‌خۆن و نه‌یانتوانیوه به‌هۆی خیلافاتی ناوخۆیی
و ده‌خاله‌تی كاراكته‌ره گه‌وره‌كانه‌وه، سه‌رۆكێك هه‌ڵبژێرن و هه‌یكه‌لێك بۆ خۆیان دارێژن ته‌نانه‌ت له بڵاوكردنه‌وه‌ی
پۆستهرێكیشدا.
ئینجا
چاككردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێم و به‌غداد، به رێره‌وی چاككردنی سێكهریی
نه‌وتی و ئه‌منی و عهسكهرییدا تێپه‌ڕ ده‌بێت كه به هیچ جۆرێك ئه‌م هاوپه‌یمانێتییه
نه ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وه‌ی هه‌یه‌و نه ئه‌توانێت توخنی بكه‌وێت، دیسان چاككردنه‌وه‌ی
شكۆی كورد‌و تاكی كوردی و گه‌رانه‌وه‌ی متمانه‌و فه‌زیله‌تی تاك، په‌یوه‌ندی به
چاككردنه‌وه‌ی كۆی ئه‌و هاوكێشانه‌وه هه‌یه كه له كه‌ركوك ئاوهژووكران و ئه‌مان
بێده‌نگ بوون له‌و شكۆ شكاندنه، كه ئێستا به هیوایه‌كی له‌م چه‌شنه‌وه شینی
چاككردنه‌وه‌ی ده‌كه‌ن و خۆشیان باوه‌ڕییان نییه بگاته مه‌نزڵ.
چاككردنه‌وه‌ی دۆخی
په‌یوه‌ندیه‌كانی هه‌رێم به‌غداد به هاوارو دروشمسازیی و گوتاریی میدیایی و
گورپگهلی پانزه‌و شانزه نابێت، چه‌ند جارێكی تریش باسمان كردووه، نه‌شته‌رگه‌ریی
سه‌خته‌و په‌یوه‌ندی به بیركردنه‌وه‌و مێنتاڵێتی شیعه‌و خه‌یاڵدانی فاشیستانه‌ی
عه‌ره‌به‌وه هه‌یه، به‌و حیزب و قه‌واره بچوكانه‌ش ناكرێت كه له‌ناو مینی پاسێكدا
له به‌غداد سه‌ردانی ئه‌م حیزب و ئه‌و حیزب ده‌كه‌ن به‌ناوی دانوستان و نوێنه‌رانی
نارازیی كوردستانه‌وه، به‌ڵكو به میكانیزمێكی نوێی مه‌ده‌نی و كۆده‌نگی كورسی و
به‌ره‌نجامی هه‌ڵبژاردنێكی دیموكراسی ده‌كرێت كه شه‌رعیه‌تێكی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانی
هه‌بێت، له‌كاتێكدا ئێستا نه میكانیزم هه‌یه‌و نه هه‌ڵبژاردن و نه دیموكراسی و
ئه‌وه‌ی هه‌یه مانۆری سیاسی و شه‌قكردنی
گوتاری حوكمرانی كوردیه‌و كاركردنه به ئه‌جێندای شه‌خسی و خه‌باتی جوزئی و كۆكردنه‌وه‌ی
سامان و سه‌رمایه بۆ خۆت له‌ده‌ره‌وه‌ی هه‌موو یاسا‌و رێسایه‌ك.