25 کوردستان

پێنج ڕۆژ پشوو ڕاگەیەنرا

03:51 - 25/05/2026

زەمەن_هەواڵ

 

 فەرمانگەی میدیا و زانیاری بڵاویکردەوە، ڕۆژی سێشەممە (٢٦ی ئایاری ٢٠٢٦) تاکوو شەممە (٣٠ی ئایاری ٢٠٢٦) پشووی فەرمی دەبێت.

 فەرمانگەی میدیای و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: بەبۆنەی هاتنی جەژنی پیرۆزی قوربان، ڕۆژی سێشەممە (٢٦ی ئایاری ٢٠٢٦) تاکوو ڕۆژی شەممە (٣٠ی ئایاری ٢٠٢٦)، لە سەرجەم دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان، پشووی فەرمی دەبێت و لە فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان، دەوام بەشێوەی ئێشکگری بەردەوام دەبێت.
ئاماژەی بەوەشداوە، ڕۆژی یەکشەممە (٣١ی ئایاری ٢٠٢٦) دەوامی فەرمی دەست پێدەکاتەوە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن