«رۆژانی جەژنیش دەتوانن لە ئامێرەکانی راکێشانی پارەوە مووچە وەربگرن»
01:35 - 25/05/2026
زەمەن-هەواڵ
پڕۆژەی (هەژماری من) بۆ ئەوەی قەرەباڵخی لە نزیک ئامێرەکانی راکێشانی پارە دروستنەبێ، داواکارە مووچەخۆران دوای چوونی نامە بۆیان یان دڵنیابوونەوە لە دابەزینی مووچەکەیان لە رێگەی ئەپلیکەیشنی بانکەکەیانەوە بچن بۆ راکێشانی مووچەکەیان.
لە هەرێمی کوردستان نزیکەی ملیۆنێک و 200 هەزار مووچەخۆر هەن. تاوەکو ئەمڕۆ نزیکەی 900 هەزاریان لە پڕۆژەکەدا تۆمار کراون، 100 هەزاریان رێکاری کارگێڕییان ماوە بۆ وەرگرتنەوەی کارتە بانکییەکانیان.