نرخی كارەبای كارەبای مۆلیدە بۆ مانگی چوار
12:01 - 05/05/2026
زەمەن - هەواڵ
نرخی هەر کاتژمێرێک
کارەبای مۆلیدە بۆ یەک ئەمپێر ٤٨ دینارە و بۆ پڕۆژە نیشتەجێبوونەکانیش نرخی کیلۆوات
ئاوەڕێک ٣٠٥ دینارە.
کارەبای سلێمانی
ئەمڕۆ سێشەممە ٥ـی ئایاری ٢٠٢٦، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، نرخی هەر کاتژمێرێک
کارەبای مۆلیدە بۆ یەک ئەمپێر ٤٨ دینارە و ئەو نرخەش بۆ ئەو ناوچانەیە کە کارەبایان
نەبووە بە ٢٤کاتژمێری لە چوارچێوەی پڕۆژەی رووناکی.
ئاماژەی بەوەشکرد،
کارەبای مۆلیدەی پڕۆژە نیشتەجێبووەکانیش نرخی کیلۆوات ئاوەرێکیان ٣٠٥ دینارە و
هاوکات، بۆ ئەو ستییانەش كە تاكە سەرچاوەی کارەبای مۆلیدەیە و کارەبای نیشتمانی نییە
نرخی کیلۆواتیان ٢٨٩ دینارە.