بەپەلە.. تەقینەوەیەک ڕوویدا و دەیان کرێکار گیانیان لەدەستدا
05:23 - 23/05/2026
زەمەن_هەواڵ
تەقینەوەیەک لە کانێکی خەڵوز لە هەرێمی شانسی لە باکوری چین روویدا و بەهۆیەوە زیاتر لە ٩٠ کرێکار گیانیان لەدەستدا و تا بەرەبەیانی ئەمڕۆ ٢٠١ کرێکار بە سەلامەتی رزگارکراون.
ئەمڕۆ شەممە، ٢٣ی ئایاری ٢٠٢٦، بەپێی ئاژانسی هەواڵی رەسمی چین، شەوی رابردوو لە کانێکی خەڵوز بە ناوی "لیوشین یو" لە ناوچەی "چین یوان" تەقینەوەیەک رویدا، لە کاتێکدا کە 247 کرێکار لەژێر زەویدا سەرقاڵی کارکردن بوون.
بەپێی زانیارییەکانی ئاژانسەکە، دوای روداوەکە سەرۆکی چین فەرمانی بە دەزگا پەیوەندیدارەکان کردووە، کە هەموو هەوڵێک بخەنەگەڕ بۆ دۆزینەوەی بێسەروشوێنبووان و فریاکەوتنی برینداران، هەروەها جەختی لە ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەیەکی ورد و سزادانی توندی سەرپێچیکاران کردووەتەوە.
تەقینەوەکە دوێنێ رویداوە و تا بەرەبەیانی ئەمڕۆ 201 کرێکار بە سەلامەتی رزگارکراون، بەڵام بەهۆی سەختی روداوەکە، ئاماری قوربانیان بۆ زیاتر لە 90 کەس بەرزبووەتەوە، ئێستاش تیمەکانی فریاگوزاری بەردەوامن لە گەڕان و لێکۆڵینەوەکان بۆ زانینی هۆکاری تەقینەوەکە.