گۆڕان لەسەرەمەرگا هەڵدەستێتەوە!
10/12/2024 1:22:00 PM
مەلا فەرمان محەمەد
دەمەوێ بە گەڕانەوە
بۆ بەشێ لە قسە و باس و بریارەکانی ئەو کۆبونەوانە دەست پێبکەم کە چۆن گۆڕانیان گەیاندە
سەرەمەرگ و لەسەر دەستی کێ خەریک بو بێ نوزەی بکەن و پاشان بە جێیان هێشت.
بەر لە دوا کۆبونەوە
کە بڕیاری زیندە بەچاڵکردنی گۆڕانی لێدرا، نزیکەی ٣١ ئەندامی جڤاتی نیشتمانی دژ بە
بەشداریکردنی بزوتنەوەی گۆڕان بون لە حکومەتی پارتی و یەکێتی. لە دوا ساتی ئەم کۆبونەوەیە
پۆست و پلە خواستەکانی ناو بزوتنەوەی گۆڕان کۆبونەوەکەیان تێکدا و نەیانهێشت بە شێنەیی
پرسی چونە حکومەت بخرێتە دەنگدانەوە. دوای ئەم کۆبونەوەیە بەشێ لە ئەندامانی جڤات
بە بەڵێنی پێدانی پلە و پۆست: بەڕیوەبەری گشتی، راوێژکار و جێگر وەزیر ...هتد.
پاشگەزبونەوە. لە دوا کۆبونەوە بۆ دەنگدان بۆ بەشداریکردن لە حکومەت تەنها ٧ ئەندامی
جڤات دژی چونە حکومەت قسەیان کرد ( ١- مەلا فرمان محمد، ٢- عبدالرزاق شەریف،٣- جەبار
مەلا عەلی بەرپرسی مەکۆی دوزخورماتو،٤- محمد حەمید بابان بەرپرسی مەکۆی مەخمور، ٥-
محمد بەرپرسی مەکۆی کەلار، ٦- دکتۆر محمد عەلی بەرپرسی ژوری سیاسی). د ئیسماعیل
نامق بەرپرسی ژوری دیبلۆماسی لە دەنگدان خۆی بەدورگرت، احمد عەزیز بەرپرسی ژوری
ناوچە دابڕاوەکان لەو کۆبونەوەیە ئامادە نەبو، بەڵام دژ بە چونە ناو حکومەت بو. (
ئەگەر لە ناوەکان هەڵەم کردوە تکایە راستی بکەنۆ). پاشان ئەم برادەرانە دەستیان لە
کارکردن کێشایەوە، بەندە لەم کۆبونەوەیە وتی: " بەشداریکردن لە حکومەت واتە کارکردن لە گەڵ شەیتان،
ئەمەش سەرەتای مەرگی گۆڕانە، بۆیە بەندە نامەوێ وەک ئەندامی جڤاتی گۆڕان بمێنم و بە
بەرچاومەوە گۆڕان دوا هەناسە بدات". تا ئەو رادەیەی لە گەڵ ریکخەری گشتی گەیاندمانە
مریشکە رەشە، ئەو پیاوەی بە هاوکاری پۆست پەرستەکان گۆڕانی گەیاندە سەرەمەرگ و
پاشان بەجێیهێشت. پێچەوانەی ئەم جەماعەتە رەوانشادی سەرکردە کاک قادری حاجی عەلی و کاک عوسمانی حاجی مەحمود دوان لەو
بەرپرسانە بون رۆڵی بەرچاویان هەبو بۆ ئەوەی گۆڕان لەسەر دەستی ئەم جەماعەتە توشی
شکست نەبێت، موخابن دواجار دەنگی پۆست و دراو پەرستەکان زاڵبون.
ئیزرائیلەکانی
روحکێشانی گۆڕان
١-ریکخەری
گشتی
٢-ئەندامانی
خانەی راپەڕاندن
٣-شاندی
گفتوگۆ لەگەڵ پارتی
٤- پۆست
پەرستەکانی ناو جڤات.
٥- چەند
پەرلەمانتارێک
شاندی گفتوگۆ لە
گێڕانەوەی گفتوگۆیان لەگەڵ پارتی راستگۆ نەبون لەگەڵ جڤاتی نیشتمانی، بەهاریان هینابوە
چۆک، وا وێنایان دەکێشا کە پارتی لە گۆڕان رشتترە لەسەر پرۆسەی چاکسازی. ئەوەی جێی
باسە شاندی دانوستاندن دژ بە بەرنامەی گۆڕان و قسەی کاک نەوشیروان لە دو خاڵی زەقدا
هەڵسوکەوتیان کرد:
یەکەم: وەرگرتنی
پۆستی حکومی لەلایەن ئەندامانی شاندی دانوستاندنەوە.
دوەم: زیادکردنی
پۆستی یاریدەری سەرۆکی حکومەت بۆ چاکسازی لە حکومەتدا، ئەم پۆستە بەباڵای ئەندامێکی خانە بڕدڕا، دەبو بە جێگری سەرۆکی
حکومەت. چ خۆ بەکەمزانینێکە و بچوککردنەوەی گۆڕانە. لە کاتێکدا گۆڕان پێیوابو حکومەت
دەبێت پۆستەکانی کەمبکرێنەوە ( تەرشیق).
دواجار سەرۆکی
حکومەت جگە لەوەی رازی نەبو زۆر پێکەنیبو بەو پرۆژەیەی خرابوە بەر دەستی لەو بارەوە.
دواجار دەرکەوت کە شاندی دانوستاندن کراسیان بەباڵای خۆیان دوریوە نەک بە باڵای گۆڕان.
هۆکاری دەست لە
کارکێشانەوەی هەڵسوڕاوانی گۆڕان
١-بۆ
ماوەیی سیاسی.
٢-بەشداریکردن
لە حکومەت لەگەڵ پارتی و یەکێتی
دەربارەی هۆکاری
دەستلەکارکێشانەوەی بەشێ لە هەڵسوڕاوانی کەرکوک ( هەردو ئەندامی جڤاتی نیشتمانی مەلا
فرمان محمد و احمد عەزیز، هەردو ئەندامی جڤاتی گشتی عبدلرحمان عبدللە ( عەول) و
عبداللە حەبیب، جگە لەو دو هۆکارە :
١-بایەخنەدانی
بە کردەیی سەرانی گۆڕان بە کەرکوک، کە ئەمە دژ بە بەرنامەی گۆڕان بو،
٢-نەرمی
و شەرمنۆکی خانەی راپەڕاندن لە ئاست پرۆسەی ریفڕاندۆم.
پاشان هەر لەسەردەستی
ئەو جەماعەتە، شانبەشانی پارتی و یەکێتی تەمەنی پەرلەمانی کوردستانیان درێژ کردەوە،
لە کاتێکدا هەلێکی باشبو بۆ راستبونەوەی گۆڕان و دژی درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمان
بوەستێتەوە. ئەمەش هەڵەیەکی گەورەی تری دەسەڵاتخوازانی نێو گۆڕان بو.
گۆڕان لە ئێستادا
هەنگاوەکانی
کردنەوەی مەکۆی گۆڕان و هاتنە دەرەوە لە زەلکا و گەندەڵی حکومەت ئەگەرچی لە کاتێکدایە
گۆڕان هەرئەوەتە نوزەی تێدا ماوە ،بەڵام دو هەنگاوی باشن و سەرەتایەکی باشە بۆ گیان بەبەرخستنەوەی گۆڕان لەسەرەمەرگدا.
باشتر دەبو ئەگەر هەموان پێکەوە بونایا.ئێستاش نەچوە بچێ، با پێکەوە پشتیوانی لیستی
گۆڕانبن لە هەڵبژاردنی پەرلەمان. دەبێت ئەوەش بزاندرێت برینەکە زۆر قوڵە ، ساڕێژبونی
کات و پیاوی خاوەن " دەست، دەم، داوێن پاک و بوێری" گەرەکە. شایەنی ئەوەن دو قسەی خیریان بۆ بکرێت. سەرکەوتوبن، ئێمەومانانیش جێی ئەوەیە لە هەنگاوی باش هەم پشتیوان بین و هەم
چاودێرێکی بوێر.
کەرکوک،
١١/١٠/٢٠٢٤