ئەردۆگان داوەتی نێچرڤان دەکات
6/1/2023 9:10:00 AM
مەلا فەرمان محەمەد
لە هەڵبژادنی
تورکیا هەم پارتی و هەم ئیخوانیەکانی کوردستان پشتیوانی ئەردۆگان و پارتەکەیان
کرد، ئەمەش یەکێ بو لە کەمبونەوەی دەنگی هەدەپ.
بەگوێرەی هەواڵ
دوای پیرۆزباییە تەلەفۆنیەکەی سەرۆک نێچیرڤان لە سەرۆک ئەردۆگان ، نێچیرڤان بە فەرمی
داوەتی رێوڕەسمی سوێندخواردنەکەی کردوە.. ئەوەی جێی پرسیارە، چۆن کاک نێچیر
بانگکراوە، وەک سەرۆکی هەرێم یان وەک دۆست و کەسایەتی و دانەوەی چاکەی پشتیوانی لە
ئەردۆگان لە هەڵبژادنەکان.
رابردو و هەڵوێستی
ئەو پیاوە لەسەر پرسی کورد، هەرێمی کوردستان و سوکایەتیکردن بە کاک مەسعودی مامی لە کاتی ریفڕاندۆم و نەکردنەوەی نوسینگەی
فەرمی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پایتەختی تورکیا ئاماژەن بۆ ئەوەی ئەم بانگهێشتە
بەناوی هەرێمی کوردستانەوە نیە، بەڵکە بەناوی کەسی و لە پای ئەو پشتیوانییەیە کە لە
هەڵبژاردنەکان لە ئەردۆگان کرا. ئەگەرنا
با کاک نێچیرڤان دەقی بانگهێشتنامەکە بڵاو بکاتەوە. ئایا نوسراوە
"" بەڕێز سەرۆکی هەرێمی
کوردستانی عێراق"". ئەگەرنا نەنگیەکی گەورەیە بەشداریکردنی سەرۆکی هەرێمێک
لە رێوڕەسمی سوێندخواردنی سەرۆکێک کە ئامادە نەبێت کردنەوەی نوسینگەی فەرمی هەرێمەکە
لە وڵاتەکەی بکرێتەوە.
بەناوی کەسیەوەش
بەندە وەک تاکێکی کورد ئەم چونەم لا پەسەند نیە، جونکە نەک هەر لەسەر حیسابی خوێن
و پرسی میللەتێکە بەڵکە سوکایەتیشە بەو پرسە.
دوا قسەم، تۆ بڵێی
سەرۆکی هەرێم کردنەوەی نوسینگەی هەرێمی کوردستان لە تورکیا کردبێتە مەرجی ئەم بەشداریکردنە!!.