9وتار

کاتێ سەرکردە و فەرماندە دەڵی " نا"

1/23/2026 12:22:00 PM
مەلا فەرمان محەمەد

٥٠ پەنجا ساڵ بەر لە ئێستا، شای ئێران بە سەرۆک و جەنەراڵ بارزانی باوکی وت " کاری شما تمام شد"، یانی ئاشبەتاڵ بکەن، ئەگەر بێهەڵوێستە لەسەرکردن بی وتایە " بە پێوە و بەکەرامەتەوە دەمرین، بەڵام چەک دانانێین" بێگومان هاوکێشەکە بە جۆرێکی تر دەبو، دواجار ئاشبەتاڵ نەدەکرا و سەرکەوتن هەر بۆ شۆڕشی کورد بو. سەرۆکیش لە خاکی خۆیی و لە ناو میللەتی خۆی بەسەربەرزی گیانی دەسپارد، لای هەمو میللەت دەبو بە سمبولی خەبات.

دوای ٥٠ ساڵ سەرکردە و فەرماندەکانی شەڕڤانانی رۆژئاوا لەو مێژوە پەند وەردەگرن و هەمان هەڵە دوبارە ناکەوە، پۆست و پلە لە خشتەیان نابەن، بۆیە لە جیاتی هەموان دەڵێت " بە پێوە و بە کەرامەتەوە لە ناو میلەتی خۆم دەمرم". نا و نەخێرێک وەک زەمین لەرزەیەکی پلە ٨ رێختەر شەقامی کوردی و دونیای هەژاند:

١- ریزەکانی کوردبون و کوردایەتی راستەقینەی یەک خست، ئومێدی چاندەوە. لە چوارلاوە و لە تەواوی دونیا کچ و کوڕی کورد رژانە سەرشەقام بۆ پشتیوانی لە فەرماندە و سەرکردە و رۆژئاوا.
٢- کاریگەری جدی لەسەر دۆست و دوژمن و نەیارانی دانا، وای کرد بە هەڵەی خۆیاندا بچنەوە.
٣- پەیامی سوربونی بە بەردەوامیدان بە خەبات بە گەورەترین دەسەڵاتی دونیا دا. راستەوخۆ پێی وتن " ئێوە خیانەتتان لێمان کرد".
٤- ئەو نەخێرە ناپاکی بەشێ لەو هۆزە عەرەبیانەی دەرخست کە کورد چاکەی لەگەڵ کردبون،. ئەو ناپاکیەی بوە هۆی شکستی سەربازی لە هەندێ ناوچەی عەرەب نشین. لەم هەڵەیەش هەرزو پەندیان وەرگرت و دەستیانکرد بە پاکسازی.
٤- بزوتنەوەی سیاسی و دیبلۆماسی کوردی خستەوە جوڵە. 
ئەم نایە جگە لە ئاستی شەقامی کوردی لە ئاستی نێودەوڵەتی و هەرێمایەتیش کاریگەری خۆی کرد:
١- روسیا بگەڕێتەوە رۆژئاوای کوردستان و هەوڵی گێڕانەوەی بەڵانسی هێزبدات، لە کاتێکدا روسیا سەرقاڵی شەڕیکی گەورەیە لەگەڵ ئۆکراینا. بۆ کورد گرنگە لەم گەڕانەوە تێبگات و نەبێتە گەنمی نێوان دو بەردئاش.
٢- ئەمەریکا و وڵاتانی ئەوروپی هەڵوێستەیەکی جدی بەکەن لەسەر دەسەڵاتی تازەی کۆماری سوریا.
٣- مافی مرۆڤی سەربە نەتەوە یەکگرتوەکان لە نزیکەوە رەفتاری داعشیانەی سوپای سوریا ببینن: دژ بە عەلەوی، دروز و کورد.
٤- بە تەواوی بۆ هەمو تاکێکی کورد بە کردەوە رونبوەوە کە تورکا دوژمنی سەرسەختی گەلی کوردستانە. براکان لە باکور عەرشی سوڵتانیان هەژاند.

ئەم سەرکەوتنە بەردەوام دەبێت بە:
*  بەردەوامی پشتیوانی جەماوەری کوردستان .
* دەستلەناودەستی کوڕان و کچان
* خۆنەویستی و سادەیی سەرکردە.
* یەکڕیزی حیبەکانی کوردستان



سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن