742وتار

ئیدی شانازی بەچی دەكەن ؟

2/15/2019 8:46:00 PM
مەلا فەرمان محەمەد


ئەگەرچی فاكتەرە دەرەكیەكان رۆڵی كاریگەریان هەبوە و هەیە لەو گۆڕانكاریانەی لە عێراق و هەرێم (هاتونە و دێنە) پێشێ، بەڵام نابێت رۆڵی فاكتەرە ناوخۆییەكانی وەك هاوڵاتی و حیزبە سیاسیەكان نادیدە بگیرێ. 
لە ١٩٩٢ وە بۆ ئێستا رۆڵی بەرچاویان هەبوە. 
بۆ هاوڵاتی ئەم كاریگەریە لە روە ئیجابیەكەی بەردەوامی هەیە لە خزمەتكردنی نیشتمان و پرۆسەی دیموكراتی، لە گێڕانەوەی سەروەری و شانازیەكانیش زیاتر گوێبیستی رۆڵی سەركردە و حیزب دەبیسترێت، لە دابەشكردنی ئیمتیازاتەكانیش ئەمانە وەك  ئەودەوڵەمەندە مامەڵە دەكەن كە بەویستی خۆی چۆنی بوێ زەكات بە هەژاران دەدات 
لە تەمەنی سیاسی ئەم دەوڵەمەندانە، بە دیاریكرایش لە  دوو ساڵی رابردوودا دەركەوت كە:
1- لە سەربەخۆیی سیاسەتی نەوتی، كورد دەڵێ " بۆ ریش چوو سمێڵی نایە بانی"، قەرزداری ٣٠ ملیار دۆلاری ئەم دەسەڵاتە، چارەكە مووچە، بێكاری ....هتد دەرهاویشتەكانی ئەم سیاسەتە چەوتەیە. 
2-كەركوك و ناوچە دابڕاوەكان: لە دەستانی ئەم ناوچانە زۆر بە ئاسانی، دەرهاویشتەی دەرئەنجامی كاڵفامی و كورتبینی ئەم دەسەڵاتە حیزبیەیە. 
3-شەڕی كۆنە قین: دەسەڵاتدارانی پارتی و یەكێتی لە ٢٧ ساڵێ رابردوودا نەك نەیانویستوە شەڕی كۆنە قینی سیاسی كاڵ بكەنەوە، بەڵكە هەمیشە خەریكی دەمەزەردكردنەوەی ئەو دەمە خەنجەرە  ژەهراویە كۆنەن. 
كۆبونەوەی دوكان و ١٦ ئوكتۆبەر و مامەڵەی ئێستایان لەگەڵ پرسی كەركوك  بەڵگەی ئەو دەمەزەردكردنەوەیەیە. 
ئەم خەنجەرە ژەهراویە لە گەڵ تەمەنی ئەم ٢ جەماعەتە بەردەوامی دەبێت، بۆیە دەبێت خەڵكی كوردستان هەوڵی كۆتایپێهنانی بدات.
4- دەركەوت یەكگرتنەوەی هێزی پێشمەرگە و یەك ئیدارەیی تەنها فشەی حیزبیە.
ئێستاش، یەكخستنی سیاسەتی گومركی و رادەستكردنی نەوت و فڕۆكەخانەكان و سنور و بە بەغدا و هاتنی مووچە لە ناوەندەوە دانپێدانانی ئەم دەسەڵاتەیە بەوەی، ئەوەی  تا ئێستا وتویانە و كردویانە لەسەر شكۆی سیاسی و نەتەوەیی  تەنها موزایەدەیەكی ناڕاستی حیزبی بوە.
لێرەوە، بۆ ئەوەی بریاری یەكلاكەرەوەی دروست بدرێتت ،جێی ئەوەیە، هەڵوێستێك بكرێت و، بپرسرێت:1-
1-ئایا ئەم دەسەڵاتە، متمانەی پێدەكرێ؟ پشتی پێدەبەسترێ؟ جێی ئومێدە؟
2-ئەم دەسەڵاتە یەكڕیزی و تەبایی پێدەكرێ؟
3- هەڵبژاردنی پاك و بێگەردی لا پەسەندە؟ دەستاودەستكردنی ئاشتیانەی دەسەڵاتی پێ قبوڵە؟
4-دەتوانێت پشت لە ناحەز بكات و باوەش بۆ برا بكاتەوە؟رابردو و ئێستا دەڵێن  " نەخێر " . چی بكرێت؟
1-گفتوگۆ و شەراكەتی: ئەم رێگەیە تاقی كراوەتەوە، لە سایەیدا ئەم دەسەڵاتە توانیویەتی:-خۆی بەهێز بكات و تەمەنی درێژ بكاتەوە. -وێنای هەموان لای هاوڵاتیان وەك خۆی بكێشێ.
2-یەكگرتنی هێزە ئۆپۆزسیۆنەكان، دەنگە ناڕازیەكان و شەقام. ئەم رێگەیە بە كەمێ پشودرێژی و خۆراگریەوە رێگایەكی باشە و دەرئەنجامی باشی دەبێت.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن