گوندی گورزەیی
12/7/2025 2:05:00 PM
مەلا فەرمان محەمەد
کار بەکام تاپۆ دەکرێ تاپۆی زەوی
.پێش بەعس یان کاتی بەعس
ئەم گوندە لەهەشتاکانی سەدەی رابردو بەعەرەبکرا. ئەو دەم هێزی پێشمەرگە وەک تۆڵە لە گوندی کتکە و گورزەیی دەستی لێوەشاندن. عەرەبەکان هەڵهاتن. لەو سەردەمە حکومەت بەشێ لە زەوی کوردانی
لەسەر تاپۆ کردن.
دوای 1987 کوردانی ناوچەکە بەتەواوی راگوێزران و عەرەبی هاوردەی بۆهێندرا.
گوندی گورزەیی لە ناوچەی ساڵەیی سەربە ناحیەی پردێ وەک هەمو گوندەکانی تر لە حەوت پشتەوە جوتیارانی کورد تاپۆیان هەیە و جوتیاری دەکەن.
هاوڵاتیەکی عەرەبیش تاپۆی 1400 دۆنم زەوی ئەو گوندە لە چوارچێوەی پرۆسەی بەعەرەبکردن لە سەردەمی بەعس بەناویەوە کراوە.
ئێستا سوپای عێراق کە کاری ئەونیە لەسەر سکاڵای ئەو هاوڵاتیە عەرەبە بە هێزەوە چۆتە سەر گوندی گورزەیی و رێگرە لە چنینەوەی بەروبومی جوتیارانی کورد.
دوای 22 ساڵ لە روخانی بەعس هێشتا نەک کێشەی زەوی و زار چارەسەر نەکراوە بەڵکە دەستدرێژی دەکرێتە سەر جوتیارانی کورد.
پرسیارەکە ئەوەیە
کێ بەرپرس و رێگرە لە چارەسەر..
1- دەسەڵاتی حیزبی کوردی ئەوەندەی خەریکی یەکترن و شەیدای پۆست و ئانەن هێندە پرسی موڵکداریان بەلاوە مەبەست نیە.
2-لە بەغدا بەشی زۆری دەسەڵات بە هەمان سیاسەت و عەقڵیەتی پێش 2003 حوکمڕانی دەکەن..
سەرەڕای ئەو هەمو ناڕەواییەی بە رامبەر بە جوتیارانی کورد دەکرێ، لە کەرکوک دەنگی خەڵک کپکراوە چونکە ئیدارەکە بەدەست حیزبی کوردیەوەیە ، نایانەوێ بارودۆخەکە ئاڵۆزببێت. پێیانوایە بە رێگەی یاسایی دەتوانن چارەسەری بکەن و پێویست بە فشاری جەماوەری ناکات..
دوا قسە پێویستە بکرێ "" 22 ساڵە بۆ یاسا جێبەجێ نەکراوە ""
بۆ عەرەب دەسکراوەیە لە دورەوە بێن و خێوەت هەڵدەن و گردبونەوەی ناڕەزایی دژ بە جوتیارانی کورد دەرببڕن؟
رێگە چارە
حکومەتی عێراق ئەگەر بیاوی ئەوەی هەیە بەپێی یاسا ناتوانێ چارەسەری کێشەکە بکات.دەتوانێ قەرەبوی ئەو هاوڵاتیە عەرەبە بکاتەوە و تاپۆی
زەویەکان بگێڕێتەوە بۆ خاوەنەکانیان.