جڵەولەدەستان
9/5/2026 3:23:00 PM
مەلا فەرمان محەمەد
ئەم بەیانیە، جادە چۆڵ ....
چۆلەکەی سەر ئەو تاکتاکە دارە گەورانەی سەر جادەکان
تازە دەستیان دەکرد بە جریوە جریو
من و دار و دیوار، بێ سێبەربوین،
دیاربو
هەتاو لەو دیوی ئاسۆە
دیاربو
خۆی مەڵاس دابو
لەترسی ئەوەی نەک
دەرکەوێ و زو ئەتک کرێ
هێواش هێواش بە سەرەتاتکێ
دەیویست بێتە سەرێ
*************
بەو بەیانیە
لێمدەرکەوت رەوە ئاژەڵێ
کەوتبونە دوی کەرێ
قەڵەو، خرپن، لە پێشەوە سمکۆڵانی دەکرد
بە سمی کەری پێشەوە قەڵەمێکم دی
لە سەری سەریەوە چاوێلەکەی رەش
کە تێمڕوانی لە دورەوە ناسیمەوە
لە قەڵەم و چاوێلکەکەی
ئەو بیرمەندە دەچو
چەند ساڵێکە
پاسەوانی بەردەرگای نەزانێکە
*********************
لە نانەواخانەکە
وێستام لە ریز
خەریکبو ئاوی پێم دایێ
تا دو کولێرەی گەرمم دەسکەوێ
بە کیسە نانەوە
ملی رێگام گرت و بەرەو ماڵ
سەرم داخست و هێدی هێدی
بەدەمی رێگاوە خەیاڵم چو
کاتێ سەرم هەڵبڕی
لە بری دەرکەوتنی بەژنێ وەک پەری
بەرەو روم هات پیاوێک
توڕە و چەک لە دەستی
کە تێمڕوانی
گیانم لەرزی
ناسیمەوە
پێرار دو کوڕی خوێندەواری دراوسێمانی هەڵواسی
لەش لە لەرزین ناکەوێ
نەک گەڕم پێبکا
لەگەڵ سێبەری خۆمدا کێبڕکێم دەکرد
بە دویدا دەچوم
سەرم داخست و ملی رێگام گرت
تا بەر دەرگا.
*********
خومگرتوە
لەسەر خوان گوێ لە هەواڵ بگرم
لە پڕ بینیم هەواڵخوێنێ
ئەوەی هەر رۆژەی بە رەنگێ دەردەکەوێ
شەن دەکا لە کوێوە بێ با
بە شان و باڵی
ئەو تفەنگ بەدەستەی هەڵدەدا.
*****************
میللەت
نەزانە میللەت گەر قبوڵیکا
زانا پاسەوانی نەزان بکا
نەزان ببێتە شوان و
دانا گاوانی گاگەل بکا.