کۆمەڵی دادگەری کوردستان
7/20/2025 1:39:00 PM
مەلا فەرمان محەمەد
راستگۆبم، لە ناو ریزەکانی کۆمەڵی دادگەری دەیان پیاوی بەتوانای ( کورد -داد – ئیسلام) پەرپەرور و دەستپاک دەبینم، دەشبینم لێیان کەمدەبێتەوە. ئەوەی جێی هەڵوێستەکردنە ئەم کادرانە نەیانتوانیوە کۆمەڵ لەو ژینگە حیزبیە دەربێنن کە تەواوی حزبەکانی تر جگە لە حیزبی شیوعی بەرهەمهیناوە. ژینگەی عەشایەری، خزمایەتی، خۆهەڵواسین و دەخالەتکردن بە تاک و کەسی دەربازکەرەوە، یاخود کاریزما هاوشێوەی زەمانی مەلا مستەفا، جەلال تاڵەبانی، نەوشیروان مستەفا. ئێستاش مەسعود بارزانی و محمەدی حاجی مەحمود و شاسوار .....هتد.
ئەم حیزبانەی باشور سەرەڕای جیاوای کەسەکان و دونیابینی و بیرکردنەوەیان چونکە لە هەمان ژینگەی پارتی دیموکراتی کوردستانی دایک دروستکراون نەک نەیانتوانیوە وەک حزبێکی سەردەمیانە دەرکەون و رەفتار بکەن بەڵکە کەوتونەتە ژێر کاریگەری پارتیەوە ، بە رادەیەک لاساییکردنەوەی پارتی بە رێگەی دروست دەزانن: لەوانە گەورەیی سەرۆک و پیرۆزکردنی، گەر سەرۆک نەبێت حیزب و کورد گورگ دەیانخوات، لەکاتی نوسینی ئەم بابەتە، لە ئاڤا میدیا پیاوێکی ریشسپی دەیگوت: " خودایە لەتەمەنی من هەڵگری بیخەیتە سەر تەمەنی سەرۆک". جێی وتنە لەم لاساییکردنەوە و دەهۆڵ ژەنیە یەکێتی نیشتمانی بەشی شێری بەرکەوتوە و زیانی زۆر گەورەی لێداوە.
خۆبەستنەوە بەو ژینگەوە، بەراستزانینی سیاسەتی لاساییکردنەوە نەک هەر زیانی بە ریزەکانی حیزب گەیاندوە بەڵکە ئۆپۆزسیۆنی توشی ئفلیجی کردوە، دەرئەنجام سوکبونی پێگەی سیاسی هەرێم لای بەغدا و دەرەوەی لێکەوتۆتەوە : شەرمنۆکی هاوشێوەی مناڵی پشت چارۆگەی دایک، زۆر وتن و قسەی زلی بێکردار و پەرتەوازەیی دەرهاویشتەی مانەوەیانە لەو ژینگە کۆنە ژەنگخواردوە. هەمو ئەمانە و رابردوی ١٥ ساڵی چو وایکردوە جەماوەر وەک کاڵا بریقوباقەکانی سەر پشتی ئەسپی دێوەرەی جاران تێیان بڕوانێت. جگە لە کاریگەری ئەم ژینگەیە دەرکەوتنی ئەم حیزبانە وەک ئیسلامی سیاسی هێندەیتر کاریگەری نەرێنی هەبوە.
هەڵبژاردنەوەی مامۆستا عەلی باپیر لە کۆنگرە بۆ چەندەمین جار نیشانەی نەک هەر مانەوەی کۆمەڵە لەو ژینگە ژەنگاویە کۆنە بەڵکە هەوڵێکە بۆ بەرینکردنی ئەو ژینگەیە، نەدەبو بیکردایا و بیانکردایا.
دوا رستە، پێموایە بەم کارە دەست و پێی مامۆستایان بەست و نوکی پینوسەکەیان کولکرد و لە قوژبنێکی سنوردار دایاننا.