یەکێتیەکان ماون؟ یان..
6/29/2023 12:21:00 PM
مەلا فەرمان محەمەد
مێژوی ٤٨ ساڵەی یەکێتی پڕە لە شکست و هەڵسانەوە،
لە هەموو سەردەمەکاندا گروپێکی بە ئاگا و گوێ قوتی تێدا بوە بۆ ئەوەی زۆرینەکەی دی
لە گوێچکەی گادا بە ئاگا بێننەوە. بە ئاگا لە پلانەکانی دۆست و رکابەر و نەیار و
دوژمن. بە ئاگا لە بەرنامە رونە نیشتمانیەکەیی و هەڵە لە پیادەکردن و تاکتیکە زیانبەخشەکانی،
هەڵە لە حوکمڕانی و بازرگانی بە یەکێتیەوە.
کاتێ بەشێ لەو بە ئاگایانە ج بە تاک و چ بە کۆ
لە یەکێتی دور دەکەونەوە، یان دوردەخرێنەوە، بەشێ لەو زۆرینەیەی تێیدا ماون توشی چەندین
نەخۆشی کوشندە دەبن، لەوانە:
١-کینە
و کاردانەوە بە رق و لەسەر توڕەیی. ئەم جۆرە کاردانەوەیە دەبێت بە باو لای ئەو یەکێتیانە.
کاتێ رەحمەتی مام جەلال کاک نەوشیروان و گۆڕانی تەخوین کرد، دواتریش رکابەرە دێرینە
سەرسەختەکەی بە سەرۆکی ئێستا و داهاتو پێناسە کرد. ئەم دو هەنگاوە کاریگەری گەورەی
نەرێنی کردە سەر کەلتوری سیاسی زۆربەی یەکێتیەکان.
٢-بێئاگایی
لە پلانی بەرامبەرەکان، وەک ئەوەی توشی بیرچونە وە بوبن و لە خەوی قوڵی دوای مەستبوندابن.
٣- مام
فەرمویەتی "پارتی لە گەڵ چیندا بچێتە هەڵبژاردن دەیباتەوە" دوای ئەوەی ئەم
وتەیە بوە وێردی سەر زوبانی یەکێتیەکان دو مانا و دو کاریگەری نەرینی چاند. یەکەمیان
وا لەخەڵک دەگەیەنێ کە هەڵبژاردن ساختەکاری گەورەی تێدەکرێ، بۆیە چونی خەڵک بۆ دەنگدان
کاریگەری ئەوتۆی نابێت. لە لایەکی ترەوە بە جەماوەر دەڵێت پارتی براوە و دەسەڵاتی یەکەمە
لەم هەرێمە. لێرەوە یەکێتیەکان دەبن بەو راگرەی کە دێوارە چەوت و کۆنەکە بۆ ماوەیەکی
درێژخایەن لە داڕمان بپارێزێ. ئەم کارەش پێچەوانەی ئەو توڕەبونەی دەڤەری سلێمانی و
کەرکوک بو کە مێژوەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی ئاشبەتاڵ..
دوای کۆچی دوایی مام و دوای دوا کۆنگرە، بارودۆخی
یەکێتی و رۆڵی پارتی دیموکراتی کوردستان لە حوکمڕانی تاکڕەوانەی هەرێم، پەیوەندیەکان
لە گەڵ دەرەوە و بەغدا. راستی نەخۆشی سیاسی و حیزبی یەکێتیەکان پشت راست دەکەنەوە.
دەرهاویشتەیەکی خراپی تری ئەو نەخۆشیانە لاوازی
دیاری پێگەی یەکێتیە لە کەرکوک، لە شەش ٦ کورسی پەرلەمانیەوە بۆ ٣. نەبونی کاریگەری
مەیدانیان لەسەر روداوەکانی کەرکوک بە تایبەتی لە پرسی زەوی و زاری جوتیارانی کورد
و پرۆسەی تەعریب.
لەم دواییەنەشدا یەکێتیەکان بێ ئاگا و تێنەگەیشتن
لە کردەوەی بەرامبەر و کورتبینی سیاسی، بۆ ماوەیەکی زۆر هەنگاوی هەڵەیان ناوە و دواجار
توشی شۆک کراون. لەدوا هەنگاوەکانیان:
یەکەم: درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمان و حکومەت
. پاشان هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی کوردستان لەلایەن فراکسیۆنی پارتیەوە.
دوەم : درێژکردنەوەی کۆمسیۆنی هەڵبژاردن تاکلایەنانە
لەلایەن پارتیەوە.
سێهەم:
ئێستاش دوای راگەیاندنی لستێکی دی لەدەرەوەی یەکێتی
بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق و دانیشتنی زۆرێک لە یەکێتیەکان
لە سەر سفرەی رازاوە لەگەڵ پارتی پێدەچی هەمان سیناریۆی رابرد و دوبارەبێتەوە.
بەکورتی بەردەوامبون لە سەر ئەم سیاسەتە حیزبیە
و مانەوە لە گوێچکەی گادا چاوەڕوان دەکرێ یەکێتیەکان بیانەوێ سەفین لەبن بێنن و بەبێ
یەکێتی بمێننەوە، ئەم جۆرە لێکەوتەیەش لەم قۆناغەدا زۆرێک بە ئاواتی ناخوازن و لە
زیانی هەموانە.