ڕەوتی هەڵوێستیش هەڵوێستی خۆی ڕاگەیاند
03:09 - 03/11/2026
زەمەن_هەواڵ
ڕەوتی هەڵوێستی نیشتیمانی ڕایگەیاند: بەشداری دانیشتنی پەرلەمان ناکات بۆ هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان.
دەقی ڕاگەیەندراوەکە؛
بڕیارێک لە ڕەوتی هەڵوێست
ڕەوتی هەڵوێست بەشداری دانیشتنی پەرلەمان ناکات بۆ هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان.
چونکە هەڵوێست لە سەرەتاوە بڕیاریداوە ئۆپۆزسیۆن بێت، ئەرکی ئۆپۆزسیۆنیش نییە دەستەی سەرۆکایەتی بۆ هێزێک یان دوو هێزی دەسەڵاتدار هەڵبژێرێت و دواتر ئەوان سەرۆکی هەرێم و حکومەت دیاری بکەن.
پێشتر هەڵوێست نەچوەتە بلۆکی ترو ئێستاش لە ژێر هیچ بیانویەکدا ناچێتە لای هیچ لایەنێک.
وەک ئۆپۆزسیۆنێکی ڕاستگۆو جدی دەمێنێتەوە.