شێروان شێروانی ….. هەموو زیندانین
8/19/2025 2:55:00 PM
سەردار عەزیز
هاورێم کاکە شێروان وانەزانی تەنیا تۆ زیندانی ، ئەم دەسەلاتە بۆی بکرێت هە رچی هاورێی تۆ هەیە ، هەرچی قەلەمی ئازاد هەیە ئەکاتە میوانی زیندانەکەت.
تۆ بوویتە سیمبولی دەنگی ئازاد
برام خۆپیشاندان لەم وولاتە بۆتە ترسێک بۆ رۆحی دەسەلات و کەسیش لە داوای خۆپیشاندەران ناپرسیتەوە
کۆی دەنگە دلێرەکان بونەوەرێکی موزعیجن لای دەسەڵات.
ئیستا هەرێمەکەی ئێمە ژیان تیایدا بۆتە بەردەرگای جەهەنەم .. داوای مافی خۆت بکەی ، موچەی خۆت بکەی ، خزمەتگوزاری گشتی بکەی ،کە هەمووی داوای حەقە لای تاکی کوردی بەڵام لای دەسەلات نابیسترێت.
برام زینداندا، تۆ خۆرت لێ دیار نیە، لەسەر شەقامیش نە خۆر و نە هیواو نە ئومێد دیار نیە.
تۆ لە زینداندا بیری پیاسەیەکی ئیسکانی هەولیر وئیوارەی سەهۆلەکەی سلیمانی ئەکەی ، ئیمە لێرە کە ئەچینە ئەوێ خەم بەرۆکمان بەر نادات.
هاورێم زیندانەکەی تۆ پرە لە ئومێد بۆ داهاتوو شەقامەکانی ئێمە پرە لە دەم و چاوی ناشرین و کوشتنی خەون
تۆ لە زیندانەوە رۆحت ئاسودەیە ئیمە و هاورێکانت لێرە ئازاری ڕۆحمان ئەدەن
پەرلەمانتار ی خاوەن هەلویست بۆیان بکریت زۆر دەمیک بوو ئەیان هینایە ژورەکەی ئەودیوت ؟؟؟
هاوریم زۆر هەن لەم وولاتە چاوەڕێن بۆهاتنەوەت بۆ لامان ، ئەزانی کین ئەوانە ؟؟
خانەنشینەکان بە گیرفانی بەتالەوە چاوەریتن !!
موچە خۆرانی بێ مووچە چاوەڕێتن !
گەنجەکانی ولاتم کە خەونیان رۆژانە وێران ئەکرێت
کتیبە بێ نازەکانی بەردەرکی سەرا چاوەڕێتن
قەلەمەکان چاوەرێتن وتارێک بنوسی
هاوڕێم کۆڵێک لەم هاوڕێیانەت بە حەسرەتەوە چاوەرێتین .
تۆ ئومێدێکی بەردەوامی
بێ گومانین کە چەند قەیران هەبیت رۆژیک دیت خەونەکانمان بیتەدی.