14وتار

"عەقڵی مەزن گفتوگۆی فیکرەکان ئەکات، عەقڵی مام ناوەند روداوەکان، عەقڵی بچوک گفتوگۆی خەڵک ئەکات"

8/17/2025 1:31:00 PM
ئارام سەعید

ئەم رستەیە کە بە بیرۆکەی ئەلیانور رۆزفڵت ناسراوە مانای چیە؟

سەرەتا با پێناسەی ووشەکانی " فیکر" و "روداو" و "کەسەکان" بکەین، گفتوگۆی خەڵک واتە کەسێک، کەئەویش باسکردنیەتی بە خراپە وزەمکردن بەشەخسیکردنی شتەکان. گفتوگۆی روداوەکان مانای ئەوروداوانەی لەجیهاندا روودەدەن. گفتوگۆی فیکریی مانای تێگەیشتنە لەپەیامەکان لەئاستێکی باڵادا وبینینی پشتی روداوەکان و تێگەیشتن لە هەلسوکەوتی مرۆڤ و دۆزینەوەی چارەسەر بۆ کێشەکان کەدەبێتە یارمەتیدەر بۆ مرۆڤایەتی. 

"عەقڵی بچوک لەگەڵ خەڵک گفتوگۆدەکات" 
مەبەست لەم رستەیە ئەوەیە کە گفتوگۆی خەڵک بەئامانج بزانیت، وەک چۆن ئێستا میدیاکان و خەڵک خۆیان سەرقاڵکردوە بەگفتوگۆی سەیروسەمەرەی وەک تۆمەت و راکردن بەدوای کەسانی ناسراو بۆ دەرخستنی ژیانی تایبەتیان و ئەمەیان کردوە بە ئامانجی سەرەکی لە ژیانیاندا.. تەنانەت سیاسیەکانیش هەڵمەتی شێواندنی کەسایەتی یەکتر دەکەن لەرێگەی سۆشیال میدیاوە و خەڵکێکی زۆری عەقڵ بچوک لەخۆیان کۆدەکەنەوە. ئەوسیاسیانەی ئەم ئاستە لە عەقڵیان هەبێت سەرکەوتوو نابن و هەرزوو شکست دەهێنن."

عەقڵی مام ناوەند گفتوگۆی روداوەکان دەکات"

  کاتێک لەگفتوگۆی کەسەکانەوە دەچینە سەر گفتوگۆی روداوەکان ئەوکات قۆناغێک دەچیتە پێشەوەو لەجیاتی زەمکردنی خەڵک باسی دوورتر دەکەیت کە ئەویش رووداوە. ئەمەیان بیرکردنەوەیەکی بابەتی ترە و تێروانینی تێدایە بۆ راستیەکان،ژمارەکان، روداوەکان. بەڵام هێشتا لەرووی لۆژیکیەوە ئاستێکی بەرزتر لەبیرکردنەوە هەیە... چونکە لەوڵاتێکی وەک لای خۆمان روداوەکان هەندێک جار لەچیرۆکی هەواڵەکان دروست دەکرێن کە میدیاکانی سەربە دەسەڵات دەیگێڕنەوەو روداوەکان دروست دەکەن کە سوپایەکی گەورەی ئەلیکترۆنیشیان هەیە بۆی، واتە ئەکەویتە روداوێکەوە کە ئەوان دروستیان کردوەو بۆمەبەستی دیاریکراوی خۆیانە... واتە سەرقاڵکردنی خەڵک بە مۆدێل و هەواڵی کوشتن و بڕین. واتە لەهەموو روداوەکاندا سەرنج دەخەنە سەر تاوانیک و لەسەری دەڕۆن و خەڵک سەرقاڵ دەکەن پێوەی و مەسەلە بنەرەتیەکە لەبیردەکەن، بۆنمونە لەکارەساتی لافاوی هەولێردا هەموو هەواڵەکان دەبەنەوە سەر دیارنەمانی قوربانیەک کە جگە لەو ١١ کەسی تر مردوون لەو روداوەدا کەئەمەش کۆی روداوەکە نیشان نادەن واتە تەرکیز دەخەنە سەر یەک شت و وێنە گشتیەکە وون دەکەن لای هاوڵاتی. 

"عەقڵی گەوەرە گفتوگۆی فیکرەکان دەکات" 

 کاتێک کەسێک دەیەوێت زیاتر بزانێت لەسەر جیهان و دوورتر ئەڕوانێت بەتەنها قسە لەسەر کەسەکان و روداوەکان ناکات بەڵکو لەسەر فیکر گفتوگۆدەکات و دەپرسێت بۆچی خەڵک ئەوکارە دەکەن چی پاڵیان پێوەدەنێت بۆ ئەو کارە؟ بۆ ئەوهەموو کوشتنە؟

جەنگ؟ تاوانەکان؟ چی بکەین ئەمانە روونەدەن؟ چۆن وەک تاکێک خۆمان پەرەپێبدین؟ کێشەکانی جیهان چیە، چونکە ئێمە هاوڵاتیەکی سەربە جیهانین نەک تەنها جوگرافیاکەی خۆمان؟ بیرکردنەوە لە چاککردن و چارەسەر بۆ کێشەکانی جیهان.... 
 
بۆنمونە کاتێک سەیری نیڵسۆن ماندێلا و مارتن لۆسەر کینگ و بیل گەیتس و چەندین کەسایەتی تری جیهان دەکەین تێدەگەین کەئەوانە ئەو کەساییەتیانەن کە ئیلهامی گۆڕانکاری گەورەیان داوە بە مرۆڤایەتی. 

بۆئەوەی کەسێک خاوەنی عەقڵێکی گەورە بێت دەبێت بەتەنها سەیری روداوەکان و هەواڵەکانی تەلەفزیۆنەکان نەکات بەڵکو پێویستە بە قووڵیی سەیری پشتی روداوەکان بکات لەدەرەوەی ئەو هەواڵانە جیهانێک لە زانین هەیە و هەرکات ئەو زانینە فراوان بوو ئەوکات دەزانیت کە ماڵپەر وپێگە هەواڵیانە چەند بیرکردنەوەیەکی تەسکیان هەیە... 

بەشێوەیەک قسە لەسەر روداوەکان مەکە کە روداو ببێتە ئامانج، بەڵکو تێی بگە، بۆچی رویدا؟ کەی یەکەمجار رویدا؟ بەنمونە کاتێک گەنجێک خۆی دەکوژێت بەتەنها سەیری کەسەکە مەکە بەڵکو هۆکارەکان و ئامارەکان و ژینگەی ئەوکەسانەو بۆچی ئەوکەسانە پەنا دەبەنە بەر خۆکوشتن؟ 

دواجار بۆچارەسەر بگەڕێ وەڵامت هەبێت بۆ گۆڕانکاری ئەو دۆخە بەرەو باشتر... 
ئایا گفتوگۆی خەڵک یان روداو یان فیکر بەلای تۆوە باشە؟

وەرگێڕان بەدەستكاریەوە: ئارام سەعید


سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن