پاژێك له جــــه‌نـــــــــــــــگ بۆب دیـــــــــــــــــلان
09:18 - 23/01/2025
كولتوری زەمەن
تۆچی په‌له‌پیتكه‌یه سازی ده‌ده‌ی
تا ئه‌وانی تر به قامكیان گڕی ده‌ن
ئه‌وجا پاڵی لێ ده‌ده‌یته‌وه و ده‌ڕوانی
ده‌مێ ژماره‌ی كوژراوان به‌رز ده‌بێته‌وه -
گیانی لاوان،
له خوێن قه‌تره‌بڕ ده‌بێ
سه‌رتاپایان،
له قوڕ و لیته‌دا ده‌گه‌وزێ
تۆ له باخچه‌ی كۆشكه‌كه‌تدا خۆت ده‌شاریته‌وه.
چقه‌د ئومێدمه تۆ بمری
مه‌رگیشت هه‌ر زوو بێ –
ئێواره‌یه‌كی خه‌مگین
له دوای ته‌رمه‌كه‌ته‌وه بڕۆم
جوان بڕوانم تا شۆڕت ده‌كه‌نه‌وه
بۆ قوڵایی ته‌ختی زه‌مین
ئه‌وجا له‌بان گۆڕت ڕاده‌وه‌ستم
تا دڵنیا ده‌بم
ئیتر ببڕای ببڕای ..... نایه‌یته‌وه!
پاژێك له لیروكی (شێوه-فۆكلۆر) مامۆستای جه‌نگ، 1963.Master Of War
و.: گۆران مه‌ریوانی