2109 جیهان

شەش ئەندامی خێزانێک کوژران

01:57 - 16/08/2025

زەمەن _ جیهانی

 

 لە ئەنجامی بۆردومانێکی ئیسرائیل بۆ سەر ناوەڕاست و باشووری غەززە، ٨ کەس گیانیان لەدەستدا کە ٦ کەسیان ئەندامی هەمان خێزان بوون.

 ئەمڕۆ شەممە، ١٦ی ئابی ٢٠٢٥، سەرچاوەیەک لە نەخۆشخانەی عەودە ئاشکرایکرد، لە ئەنجامی بۆردومانێکی ئیسرائیل بۆ سەر ماڵێک لە کەمپی بەریج لە ناوەڕاستی غەززە، نەخۆشخانەکەیان 6 حاڵەتی گیانلەدەستدانی تۆمارکردووە کە 4یان منداڵن.

هەروەها لە ئەنجامی بۆردوومانێکی دڕۆنیی بۆ سەر کەمپێکی پەنابەران لە باکووری خانیونس، دوو هاووڵاتی بە ناوەکانی یوسف موعتەسەم و هاوسەرەکەی سەجە غەسسان، گیانیان لەدەستدا.

هاوکات، بەپێی ئاماری ڕۆژی ١٥ی ئاب، وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین لەکەرتی غەززە کە حەماس سەرپەرشتی دەکات و نەتەوەیەکگرتووەکان بە باوەڕپێکراوی دەزانن، ژمارەی گیانلەدەستدان لە دەستپێکی شەڕی نێوان غەززە و ئیسرائیل گەیشتووەتە ٦١٨٢٧ کەس.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن