داهاتی ناوخۆ زۆر زیادی کردووە
11:44 - 19/08/2025
زەمەن _ عێراقی
ڕۆژنامەی سەباحی عێراقی، داهاتی گومرگەکان بە ڕێژەی ١٥٠٪ زیادیکردووە و ئەوەشی بە بەشێک لە پلانەکانی حکومەت بۆ زیادکردنی داهاتی نانەوتی وەسفکرد.
ئەمڕۆ سێشەممە، ١٩ی ئابی ٢٠٢٥، سامر تائی، سەرۆکی دەستەی گشتی گومرگی عێراق بە ڕۆژنامەی سەباحی ڕاگەیاندووە، بەراورد بە ساڵی ڕابردوو، ئەمساڵ داهاتی گومرگەکان بە ڕێژەی ١٥٠٪ زیادی کردووە.
وتیشی، ئەم دەستکەوتە بە چالاککردنی چاودێری لە سەرجەم ناوەندە گومرگییەکان و توندکردنەوەی پابەندبوون بە یاسا و ڕێساکان، وەک بەشێک لە پلانەکانی چاکسازی حکومەت بە سەرۆکایەتی سەرۆکی حکومەت بەدەست هاتووە.
ئاماژەی بەوەشداوە، سیستەمی جیهانی ئاسیکودا لە سەرجەم ناوەندەکانی گومرگ جێبەجێ دەکەن و وتیشی، ئەوە چاودێری بەهێزتر کردووە و ئاستی شەفافیەت بەرزکردووەتەوە و گەندەڵی کارگێڕی و دارایی کەمکردووەتەوە.