بۆچی بەرێوەبەری پێشوو لەمەراسمی دانانی بەڕێوەبەری نوێی پۆلیسی ھەولێر ئامادەنەبوو؟
01:27 - 14/08/2025
زەمەن - هەولێر
ڕاگەیاندنی پارێزگاری هەولێر بڵاویکردووەتەوە کە ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٤ی ئاب،
بە ئامادەبوونی پارێزگاری ھەولێر ئومێد خۆشناو، لە ڕێورەسمێکدا، عەمیدی پۆلیس کامل
محمد باقر، لە شوێنی عەمیدی پۆلیس شوان عارەب، وەک بەرێوەبەری پۆلیسی ھەولێر دەستبە
کاربوو.
لەكاتێكدا ئەمڕۆ بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر گۆڕدرا، بەڵام بەڕێوەبەری پێشوو شوان عارەب ئامادەی مەراسیمی
ئاڵوگۆڕەکە نەبوو. كە جێگای
پرسیاری میدیاكاران بوو، چونكە وەك نەریتێك لەكاتی ئاڵوگۆڕ و دەستاو دەستی
بەرێوەبەراكانی پۆلیس، بەرێوەبەری پێشوو ئامادەدەبێت.
بەگوێرەی هەندێك زانیاری هۆكاری ئامادەنەبونی شوان عارەب بۆ نیگەرانبوونی لە لابردنی دەگەڕێتەوە.