کتێبێکی (ڕۆماننووسەکان و ژیان) بڵاوکرایەوە
06:35 - 11/06/2025
کلتووری زەمەن:
کتێبی
(ڕۆماننووسەکان و ژیان) نوێترێن بەرهەمی وەرگێڕدراوی نووسەر و ڕۆژنامەنووس(هێمن
مەحموود)ە بڵاوکرایەوە.
کتێبەکە زیاتر لە 280 لاپەڕەیە و دوو
بەشی سەرەکییە، بەشێکیان لە چەندین وتار و لێکۆڵینەوەی هەمەچەشنی ئەدەبی و هونەری
و لێکۆڵینەوەیەکی خودی وەرگێڕ لەسەر مەلا عەلی شاعیر پێکدێت.
هاوکات بەشی دووەمیشی لە سێ چاوپێکەوتن پێکدێت
کە لەگەڵ هەرسێ ڕۆماننووس (خوان ڕۆڵفۆ، هارۆکی مۆراکامی، گۆنتەر گراس) پێکدێت.
ناوەڕۆکی
کتێبەکە:
*ژان
ژینییە...عاشقە دیلەکە!
*تۆڵستۆی
لەڕووبەڕووبونەوەی حەقیقەتدا..!
*تێنسی ولیامز
لە شانۆوە بۆ سینەما...!
*جەیمس جوێسەکەی
کاریبی...!
*ڕادۆڤان
ئیفسک..دواهەمین سوریالست..!
*ڕۆسینی....هەزار
شت لە هیچ شتێک..!
*ڕۆماننووسەکان
چۆن دەڕواننە ژیان..!
*فرانز
لیست...مۆسیقایەکی هەنگاری...!
*فێلکس
مەندلسۆن..خەونی شەوێکی هاوین..!
*کاتێک
تفەنگەکان جوتیارەکان دەکوژن..مارکیز لەدایک دەبێت..! *بیرەوەرییەکانی
کافکا...!
*مۆزارت...بەهرەیەکی
گەورە..!
*عاشقەکەی
شەهرەزاد..!
*هەزارو یەک
شەوە...
چیرۆکێکی
ئەزەلی.!
*سەروتارەکانی
کامۆ...!
*مەلا عەلی
..شاعیری مەرگ و عەشق..!
چاوپێکەوتن:
*خوان
ڕۆڵفۆ: من جگە لە خەیاڵێک هیچی دیکە نیم..!
*هارۆکی
مۆراکامی: ئەفسانەکان وەک گەنجینەی چیرۆکەکان وەهان
*گۆنتەر
گراس: سیزیف مرۆڤێکی خۆشبەختە..!
(هێمن مەحموود) نووسەر و ڕۆژنامەنووسە و لە
شاری دەربەندیخان نیشتەجێیە، جگە لە چەند کتێبێکی وەرگێڕدراو خاوەنی کۆمەڵە
چیرۆکێک و ڕۆمانێکیشە بەناوی (دوایین خەونی سوهەیلا) لەئێستاشدا بە کاری
ڕۆژنامەوانییەوە سەرقاڵە.