839وتار

بەگەراجکردنی هەولێر بوەستێنن

6/10/2020 2:46:00 PM
ئاسۆ حاجی

کاتی خۆی کە سینەما سەلاحەدین دەڕوخێندرا چووم راپۆرتەکم لەسەر کرد و لە ژووی پارێزگاری هەولێر بووم لە پەنجەرەکەیەوە ئەو کرؽکارانە دیار بوون کە بە کوتک کەوتبوونە گیانی باڵەخانەی کۆنترین سینەمای پایتەخت و دەنگی کوتکەکان دەگەیشتە ژووری پارێزگار بەڵام بەداخەوە ئیرادەک نەبوو کوشتنی جوانیەکان و بەها و مێژوو و کلتوری هەولؽر بپارێزێ چونکە ئەوانەی بڕیاریان بە دەست بوو هەبوونی فامیلی مۆڵ و سینەماکانی ناو فاملی مۆلیان لا گرنگتر بوو لە هەبوونی سینەما سەلاحەدین و سیروان و حەمرا،ئەوان کاشی ئیسپانی و مەڕمەڕی ئیتالی و چیمەنتۆی تورکیان لا باشتر بوو لە کەرپوچی خانووەکانی قەڵات و تەعجیل و خانەقا و تەیراوە.
بەداخەوە ئێستا دەست چوونە کلتور و مێژووی هەولێر بۆتە کاری رۆژانە و هەر خانووی تەمەن زیاتر لە سەت ساڵ دەروخێندرێ و دەکرێتە گەراجی وەستاندنی تڕومبێل کەسیش نقەی لێوە نایێ،نە پارێزگار و نە بەڕێوەبەرایەتی شوێنەوار و نە زانکۆ و مامۆستاکانی،نە رۆژنامەوان و نووسەر و رۆشنبیر،نە ئەو سیاسی و بەرپرسانەی لە بن سێبەری هەولێر پێگەیشتوون.
ئەو جێگایانەی دەروخێندرێن ئەوانە روحی زیندووی هەولێرن و جوانی و شکۆ و مەزنی مێژووی شارەکە و خەڵکەکەی نیشان دەدەن بۆیە تا زووە پێویستە ئەو کارە خراپ و تؽکدەرە رابگیرێ کە هیچ جیاوازیەکی نیە لەگەڵ ئەو عەقلیەتە وێرانکاریەی هەوڵی سڕینەوەی مێژوو و کلتوری کوردستان دەدات.
داواکارم لە بەڕیز سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان تەداخول بکات و ئە وکارەساتە رابگرێ و دەزگا پەیوەندی دارەکان راسپێرێ بۆ ئەوەی لە جیاتی روخاندنی ئەو مێژووە،بەدوای ئەلتەرناتیڤێکی دیکە بگەڕؽن بۆ دروست کردنی گەراجی وەستانی تڕومبێل.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن