وتار

کازمی بۆ پارە دەنێرێ!

8/16/2020 7:14:00 PM 96 جار خوێندراوەتەوە
ئاسۆ حاجی



بڕیاری ناردنی بڕی 320 ملیار دیناری عێڕاقی بۆ هەرێمی کوردستان ئەگەر سەرکەوتن و دەسکەوتێکی شایان و باش نەبێت بۆ کوردستان ئەوە بە دڵنیایەوە شکستێکی دیکەیە بۆ کازمی و بۆ ئەو کوردانەش کە لە پێناو بەرژەوەندی شەخسی خۆیان بە بەغدا فرۆشتووە.
کازمی لە چەک کردن یان لایەنی کەم سنووردانان بۆ میلیشیاکانی حەشدی شەعبی شکستی هێنا و هەوڵیدا بە دەرهێنانی دەروازە سنوورەیەکان لە دەستی ئەو میلیشیایانەلە باتی پەردەپۆش کردنی شکستی یەکەمی توشی شکستێکی دیکە بوو کە بەتەنها بە رووکەش و لە میدیا وەک پاڵەوان وێنە کرا.
بۆ کازمی قوڕسە بەو هەموو گرفت و شکست و دەست بەتاڵیەوە لە چەند رۆژی داهاتوو بچێتە کۆشکی سپی،دوای ئەوەی سعودیە سەردانەکەی هەڵوەشاندەوە و لە ئێرانیش بە زەلیلی و وەک کەتنکەرێک ل بەردەم خامەنەئی دانیشت و تەنها سەری بەڵێی بۆ فەرمانەکانی رابەری موعەزەم دەلەقەند،بۆیە بە ناچاری و تەنها بۆ بەرژەوەندی خۆی ئەو بڕیاری پارە ناردنی بۆ کوردستان دا تا لایەنی کەم لە کۆشکی سپی کە دەفتەری ئەعمالی هەڵدرایەوە لایەنی کەم سەرنجی واشنتۆن لەسەر کێشەری هەولێر و بەغدا لابدا و وەک و خاڵێک لە بەرژەوەندی خۆی تۆمار بکات.
بڕوا ناکەم کازمی خاوەنی قسەی خۆی بێت و بتوانێ تا سەر ئەو بڕە پارەیە بنێرێ،بە تایبەتی کە شیعەکان و ئێران و رەنگە وڵاتی دیکەی کاریگەری وەک بەریتانیا ئەوەیان نەوێ،مەگەر تەنها بۆ ئەوە بێ بەرەیەکی ململانێ لە کۆڵ کازمی بکەنەوە تا بتوانێ بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو خۆی ئامادە بکا و بردنەوەی لە بەغدا و ناوچە شیعەنشینەکان مسۆگەر بکا.
بۆ کوردستان باشترە یاسای چاکسازی جێبەجێ بکات و ناوماڵی خۆی کۆبکاتەوە،سازش بۆ یەکدی بکەن نەک لە دژی یەکدی ئامادەبن هەر جۆرە سازش و تنازولێک بۆ دوژمنان بکەن و کوردستان وێرانتر بکەن.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن

Advertisement